Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

چوونی هاونیشتمانی و هاووڵاتییانی ناوچەکە بۆ کەنەدا زیاد دەکات

نمە نەبەز

نمە نەبەز

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە نەبەز
نمە نەبەز18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

کەنەدا یاساکانی کۆچبەری و مانەوە تووندتر دەکات، بەڵام ژمارەی پەناخوازانی عێراقی، ئێرانی، سووریایی و تورکیایی لەو وڵاتە لە بەرزبوونەوەدایە. 


ئامارە نوێ و فەرمییەکان دەریدەخەن، لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عێراقی، ئێرانی، سووریایی و تورکیاییانەی چوونەتە ئەو وڵاتە، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ئەم زانیاری و وەڵامانە راستەوخۆ لە نووسینگەی لینا دیاب، وەزیری کۆچبەری، پەنابەران و هاووڵاتیبوونی کەنەداوە بۆ رووداو نێردراون.

بەشێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییەکەی کەنەدا ئەوەیە کە حکومەت مەبەستییەتی ژمارەی ئەو کەسانەی مۆڵەتی مانەوەی کاتییان پێدەدرێ، هەروەها خوێندکارانی نێودەوڵەتی کەم بکاتەوە و زیاتر ئەو پەناخوازانە وەربگرێ کە دەتوانن کەلێنی هێزی کار لە کەرتە هەستیارەکان پڕ بکەنەوە. 

چوونی هاونیشتمانییان بۆ کەنەدا زیادی کردووە 

بە گوێرەی ئەو ئامارەی نووسینگەی لینا دیاب بە رووداوی داوە، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا نزیکەی هەزار و 80 هاووڵاتیی عێراقی مافی مانەوەیان لە کەنەدا وەرگرتووە. ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا ئەم ژمارەیە نزیکەی 620 کەس بووە، واتە ژمارەکە 74٪ زیادی کردووە.

ئەوەی کە پەیوەندی بە هاونیشتمانییانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و هاووڵاتییانی ئێرانەوە هەیە، ژمارەکە لە چوار هەزار و 175 کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ پێنج هەزار و 495 کەس، واتە نزیکەی 32٪ زیادی کردووە.

پەیوەندیدار بە هاونیشتمانییانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتییانی سووریا، ژمارەکە لە دوو هەزار و 205 کەسی حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2025ەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 260 کەس لە حەوت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا، واتە نزیکەی 48٪ زیادیکردووە.

گەورەترین مۆڵەتی مانەوەی هاونیشتمانی و ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشبووە، پەیوەندیدار بە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمار کراوە، بە جۆرێک لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2025دا نزیکەی 870 هاونیشتمانیی خەڵکی باکووری کوردستان و هاووڵاتیی تورکیا مافی مانەوەیان لە کەنەدا وەرگرتووە. لە هەمان ماوەی ساڵی 2026دا ئەم ژمارەیە گەیشتووەتە دوو هەزار و 995 کەس، واتە ژمارەکە زیاتر لە سێ هێندە بووە و 244٪ زیادیکردووە.

بە گشتی، لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا 12 هەزار و 830 هاووڵاتیی عێراقی، ئێرانی، سووریایی و تورکیایی مافی مانەوەیان لە کەنەدا وەرگرتووە. لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا ژمارەکە حەوت هەزار و 870 کەس بووە، واتە بە گشتی 63٪ زیادیکردووە.

مۆڵەتی خوێندن لە کەنەدا 

ئامارەکانی وەزارەتەکە نیشانی دەدەن، لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا 75 هاووڵاتیی عێراقی، چوار هەزار و 395 هاووڵاتیی ئێرانی و 130 هاووڵاتیی سووریایی مۆڵەتی خوێندنیان لە کەنەدا وەرگرتووە.

بۆ تورکیاش، لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا هەزار و 205 هاونیشتمانی باکووری کوردستان و هاووڵاتیی تورکیا مۆڵەتی خوێندنیان لە کەنەدا وەرگرتووە. لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا ژمارەکە 805 کەس بووە، واتە نزیکەی 50٪ زیادیکردووە.

ژمارەکان جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئەم وڵاتانە نیشان دەدەن، بە تایبەتی ژمارەی خوێندکارانی ئێرانی کە مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە، زۆر لە وڵاتانی دیکە زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە