Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆیی ئەڵمانیایە. وێنە: ماڵپەڕی دیجت

باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆیی ئەڵمانیایە. وێنە: ماڵپەڕی دیجت

جیهان

ئەڵمانیا هاووڵاتییەکی عێراقی بە تۆمەتی داڕشتنی پلانی "هێرشی تیرۆریستی" دەستگیردەکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی گەنجێکی تەمەن 24 ساڵی عێراقییان بە ناوی گەیلان راگەیاند، ئەوەش بە تۆمەتی داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشی "چەکداریی تیرۆریستی" بۆسەر ئەو کەسانەی بە "بێباوەڕ" ناوی بردوون. بە گوێرەی پۆلیس، کەنیسەیەک لە شاری بریمەن یەکەمین ئامانجی بووە.

داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا دەڵێ، تۆمەتبارەکە هەڵگری بیرۆکەی "توندڕەویی داعشە" و لە بەهاری 2025ـەوە سەرقاڵی ئامادەکاری بووە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش لە ئەڵمانیا. 

لێکۆڵەران دەڵێن، پلانەکە تەنیا لە چوارچێوەی نیازی تاکەکەسی نەمابووەوە، بەڵکو تۆمەتبار دەستی بە چەک گەیشتبوو و چاودێریی کەنیسەیەکی لە شاری بریمەن (لە باکووری رۆژئاوای ئەڵمانیا) کردووە وەک یەکەمین ئامانجی پلانەکەی.

هەوڵ بۆ دروستکردنی شانەی چەکداری و دەستکەوتنی چەک

بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا، تۆمەتبار چەکی دەستکەوتبوو و بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشەکەش چاودێریی مەیدانی بۆ کەنیسەکە کردبوو، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ناوی کەنیسەکە و کاتی دیاریکراوی هێرشەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکراون.

لە راگەیێندراوی پۆلیسی ئەڵمانیادا هاتووە، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە گەیلان هەوڵی داوە کەسانی دیکە بباتە نێو "رێکخراوێکی تیرۆریستی" و توانیویەتی کەسێک رازی بکات بچێتە نێو پلانەکەیەوە کە تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی ئەندامی زیاتر شکستیان هێنابوو.

داواکاری گشتی تۆمەتی ئامادەکاری بۆ کردەی تووندوتیژیی مەترسیدار بۆسەر ئاسایشی دەوڵەت و سەرپێچیی پەیوەست بە چەک ئاراستە کردووە.

ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن و رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان

تۆمەتبار رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی بارنیم سەر بە هەرێمی براندنبێرگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی تاوانی فیدراڵی و پۆلیسی فیدراڵیدا دەستگیرکرا.

دوای دەستگیرکردنی، گەیلان برایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای دادی فیدراڵی، کە فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی بۆ دەرکرد. 

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەکان بە کراوەیی ماونەتەوە و سەرنجی سەرەکی لەسەر دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کەسەیە کە بەپێی داواکاری گشتی رازی ببوو بەشداری لە "پلانە تیرۆریستییەکەدا" بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە