Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای ئەمریکا و چین و لۆگۆی AI

ئاڵای ئەمریکا و چین و لۆگۆی AI

جیهان

راپۆرتێک: هەڵەیەکی ژیریی دەستکرد خەریکبوو ئەمریکا و چین بەرەو جەنگ ببات

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی هەواڵگری کە بە ژیریی دەستکرد ئامادە کرابوو، لە بەهاری ئەم ساڵدا و لە گەرمەی جەنگی ئێران، هێزەکانی ئەمریکای خستە ئامادەباشیی تەواو بۆ ئەنجامدانی هێرش و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بارهەڵگری چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گوایە خەریکە کەرەستەى چەکى ئەتۆمی دەگوازێتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بۆ (سى ئێن ئێن)ى ئەمریکی دواون و ئاشکرایان کردووە، سوپای ئەمریکا جووڵەی بە فڕۆکەی جەنگی کرد و هێزە تایبەتە چەکدارەکانیشی ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی بچنە سەر کەشتییەکە و دەستی بەسەردا بگرن، بەڵام تەنیا کەمێک پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە، بەرپرسانی باڵا بەدواداچوونیان بۆ راپۆرتەکە کرد و بۆیان دەرکەوت زانیارییەکان بە تەواوی ناڕاست بوون و هەڵبەستراون.

بەپێی زانیارییەکان، شیکەرەوەیەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بۆ دەستنیشانکردنی باری کەشتییەکە پشتی بە پرۆگرامێکی گفتوگۆی ژیریی دەستکرد (چاتبۆت) بەستووە. سیستمەکە زانیارییەکانی ئینتەرنێت و داتا نهێنییە هەواڵگرییەکانی تێکەڵ کردووە و بە هەڵە وا لێکیداوەتەوە باری کەشتییەکە پێکهاتەی چەکی ئەتۆمییە؛ دواتریش شیکەرەوەکە هەر بە ژیریی دەستکرد راپۆرتە فەرمییەکەی داڕشتووە. بەرپرسان جەخت دەکەنەوە، ئەگەر هەڵەکە ئاشکرا نەکرابایە، هێرشکردنە سەر کەشتییەکی چین دەکرا راستەوخۆ ببێتە هۆی هەڵگیرسانی رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان ئەو دوو زلهێزەدا.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم ساڵدا ستراتیژییەکی نوێی بۆ خێراکردنی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد راگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی رۆتین و خستنەبەردەستی ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ سێ ملیۆن کارمەند و سەربازی وەزارەتەکەی. واشنتن پێداگری دەکات، دەبێت لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایەدا لەپێش رکابەرەکانی و بەتایبەت لەپێش چین بمێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی هەواڵگری نیگەرانن لەوەی پڕۆژەی بڵاوکردنەوەی ژیریی دەستکرد لە سوپای ئەمریکادا ناڕێکخراوە و هیچ ستانداردێکی یەکگرتوو بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانە نییە کە ئەم سیستمانە دروستی دەکەن.

لە 2026ـدا ململانێی سەربازی و ئابووریی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ و ناوچەی کەنداو و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەوتووەتە ژێر چاودێرییەکی چڕی هێزەکانی هاوپەیمانان. هاوکات پشتبەستنی سوپای ئەمریکا بە ژیریی دەستکرد لە دیاریکردنی ئامانج و چاودێریی جموجۆڵی کەشتیوانی لە کاتی قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا، گفتوگۆیەکی توندی لە ناوخۆی واشنتن لەسەر دەرەنجامە نەخوازراوەکانی ئەو تەکنەلۆژیایە دروستکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە