Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەشێکی بەربژێرانی کۆمارییەکانن بۆ هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا. وێنە: بلومبێرگ

بەشێکی بەربژێرانی کۆمارییەکانن بۆ هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا. وێنە: بلومبێرگ

جیهان

کۆمارییەکان ترسیان هەیە باجی کارەکانی ترەمپ لە دژی ئێران بدەن

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە بەشێکی ویلایەتەکانی ئەمریکا بۆ کۆنگرێس دەستیپێکرد. ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس و بەربژێرانی پارتی کۆماری، بەتایبەت ئەوانەی لە بازنە هەستیار و کێبڕکێدارەکاندان، بە شێوەیەکی بەرچاو هەوڵی دوورکەوتنەوە لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەدەن و دژی دەوەستنەوە. 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ناڕەزایەتییە گشتییەکان بەرامبەر بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا بەتایبەت لە دۆسیەی جەنگی ئێران، کۆچبەران و باجە گومرگییەکان زیادیان کردووە و کۆمارییەکان لە ترسی لەدەستدانی زۆرینەی ئەنجوومەنەکە ناچار بە گرتنەبەری رێڕۆیێکی سەربەخۆ بوون.

لە هەنگاوێکی دەگمەندا، دوو ئەندامی کۆنگرێس لە ویلایەتی ئایۆوا زاک نەن و ماریانێت میلەر-میکس کە هەردووکیان کۆماریین دەنگیان دا بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترەمپ لە جەنگی ئێراندا و رایانگەیاند کە ناخوازن سەربازانی ئەمریکی لە "شەڕێکی بێکۆتاییدا بمێننەوە لە کاتێکدا هاووڵاتییان باجێکی دارایی قورس لە نرخی بەنزیندا دەدەن." 

هاوکات لە فلۆریدا، ماریا ئێلڤیرا سالازار، یاسادانەری کۆماری، لە ریکلامێکی هەڵبژاردندا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتی کۆچبەرانی ئیدارەکەی ترەمپ و گوتی "لە سنوور دەرچووە"، لە کاتێکدا بەشێکی زۆر لەو کۆماریانەی لەو ویلایەتانەی کە پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن دەژین دژی بڕیاری سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر گۆشتی هاوردەکراو وەستاونەتەوە.

گۆڕانی هەڵوێستی ترەمپ؛ نەرمی لە پێناو بردنەوە

بە پێچەوانەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی کە ترەمپ بە توندی تۆڵەی لە هەر نەیارێکی نێوخۆی پارتەکەی دەکردەوە، ئەمجارە ترەمپ و ئیدارەکەی بێدەنگی و نەرمییەکی تەواویان نواندووە. بەرپرسێکی باڵای کۆمارییەکان بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاند: "ئەمە ترەمپێکی جیاوازە؛ ئەو دەزانێت کە پێویستی بە سەرکەوتنی پارتەکەیەتی لە کۆنگرێس، بۆیە نەرمی و دەرفەتی زیاتری بە ئەندامان داوە بۆ ئەوەی ئەوەی پێویستە بۆ مانەوەیان بیکەن." 

کۆشکی سپیش لەم رووەوە هیچ رێگرییەکی نەکردووە و گوتەبێژێکی لیژنەی نیشتمانیی کۆمارییەکان دانی بەوەدا نا کە گرنگترین ئامانج پاراستنی کورسییەکان و بردنەوەیە.

جەنگی ئێران؛ سەرئێشەی گەورەی کۆمارییەکان

جەنگی بەردەوامی ئێران و لێکەوتە ئابوورییەکانی، بەتایبەت بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و زیانە گیانییەکان، بووەتە گەورەترین مەترسی لەسەر بەربژێرانی کۆماری. 

راپرسییەکی نوێی زانکۆی کوینپیاک ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی دەنگدەران ناڕازین لە شێوازی مامەڵەکردنی ترەمپ لەگەڵ دۆسیەی ئێران. جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش، پەیامی بە کۆمارییەکان داوە کە بە راشکاوی لەگەڵ دەنگدەران قسە بکەن لەسەر دڵەڕاوکێکانی جەنگ، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە، "پارتی بەرامبەر (دیموکراتەکان) تووشی شێتی بوونە."

بەم شێوەیە، بەربژێرە کۆمارییەکان لە ناوچە کێبڕکێدارەکان لە نێوان پاراستنی پێگەی جەماوەریی خۆیان لە بازنەکانیان و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتە مشتومڕاوییەکانی سەرۆکدا دەجەنگن دەکەن، ئەوەش لە هەوڵێکی بێوچاندا بۆ رێگریکردن لە هەوڵەکانی دیموکراتەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کۆنگرێس.

رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئو ئەویش بە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی وەڵامی دانەوە. لە 2ی ئاداریشەوە، تاران وەک ستراتیژێکی جەنگەکە تەنگەی هورمزی داخست. 

رۆژی دەستپێکی جەنگەکە بەرمیلێک نەوت بە 72.5 دۆلار بوو، بەڵام دواتر گەیشتە 120 دۆلار.   

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە