Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەندامانی پارتی کرستیان(CDU) تەماشای فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی پارتەکە دەکەن لە کاتی پێشکێشکردنی وتەیەکدا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی راپرسییەکانی بەردەم بنکەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ویلایەتەکانی بەرلین و مێکلنبێرگ-فۆرپۆمەرن لە بەرلین، 20ـی ئەیلوولی 2026. )فۆتۆ: ئۆد ئەندەرسن / فرانس پرێس(

جیهان

راپرسییەکانی دوای دەنگدان: پارتی چەپی ئەڵمانیا لە بەرلین پێش پارتەکەی مێرتس کەوت؛ راوێژکار دەڵێت ئەنجامەکان "کارەساتن"

زنار شینۆ

زنار شینۆ

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زنار شینۆ
زنار شینۆ20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەو راپرسییەی لە دوای دەنگدان لەنێوان دەنگدەران لە بەردەم بنکەکانی دەنگداندا کراوە، پارتی چەپی ئەڵمانیا (دی لینکە) لە هەڵبژاردنی ویلایەتی بەرلیندا سەرکەوتنی بەسەر پارتی کرستیان دیموکرات(CDU)ـی سەر بە فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیادا بەدەستهێنا. زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەڵمانیا باس لەوە دەکات، چاوەڕوان دەکرێت سێ بۆ پنج بەربژێری کورد بگەنە پەرلەمانی هەرێمی بەرلین.  

بەپێی راپرسییەکانی کەناڵە گشتییەکانی ئەڵمانیا ARD و ZDF، پارتی دی لینکە بە سەرۆکایەتیی ئەلیف ئێرالپ توانیویەتی لەنێوان 24.5% بۆ 26%ـی دەنگەکان مسۆگەر بکات، لە بەرامبەردا پارتی کریستیان دیموکرات (CDU) نزیکەی 20%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کە ئێستا سەرۆکایەتیی حکومەتی هاوپەیمانی لە بەرلینی پایتەخت دەکات.

هاوکات پارتی راستڕۆی تووندڕۆی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD) پێشڕەویی بەرچاوی لە هەردوو هەڵبژاردنی ویلایەتەکانی بەرلین و مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرندا بەدەستهێناوە.

راپرسییەکان دەریانخستووە کە پارتی AfD لە ویلایەتی مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرن لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بە بەدەستهێنانی 37% بۆ 38%ـی دەنگەکان پلەی یەکەمی گرتووە، هەروەها لە بەرلینیش توانیویەتی 16%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت؛ هەرچەندە بەهۆی سیاسەتی "دیواری ئاگرین" و رێککەوتنی پارتە سەرەکییەکان لەسەر هاوکاری نەکردن لەگەڵ راستڕۆوە تووندڕۆوەکاندا، چاوەڕوان دەکرێت رێگری لە چوونەنێو دەسەڵاتی ئەو پارتە بکرێت لە هەردوو ویلایەتەکەدا.

فرێدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی لە ویلایەتی مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرن بە "کارەسات" بۆ پارتەکەی (CDU) ناو برد، بەڵام بەڵێنیدا سەرەڕای ئەم پاشەکشەیەی لە هەڵبژاردنەکاندا رووبەڕووی بوونەتەوە، بەردەوام دەبێت لەسەر پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتەکەی.

بە گوێرەی راپرسیی دوای دەنگدان، ئەنجامە نافەرمییەکان بەم شێوەیەن: 
پەرلەمانی بەرلین

یەکێتی کرستیان دیمۆکرات (CDU): 20% 

پاتی چەپ (دی لینکە): 24,5% 

پارت سۆشیال دیمۆکرات (SPD): 12% 

ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD): 16% 

پارتی سەوز: 15% 

هاوپەیمانی سارا ڤاگنکنێشت (BSW): 5% 

پەرلەمانی هەرێمی مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرن:

ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD): 37% 

یەکێتی کرستیان دیمۆکرات (CDU): 5,5% 

پاتی چەپ (دی لینکە): 7,5%

پارت سۆشیال دیمۆکرات (SPD): 35,5% 

پارتی سەوز: 5,5% 

هاوپەیمانی سارا ڤاگنکنێشت (BSW): 5%

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە