Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەلیف ئێرالپ، بەربژێری سەرەکیی پارتی چەپی ئەڵمانیا (دی لینکە) بەشداری لە دیبەیتێکی تەلەڤزیۆنیدا دەکات دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ویلایەتی بەرلین لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەرلین، 20ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: یێنس شلووتەر/ فرانس پرێس)

جیهان

پارتی چەپ هەڵبژاردنی بەرلینی بردەوە؛ ئەلیف ئێرالپ نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی شارەوانیی پایتەخت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی راپرسییەکانی بەردەم بنکەکانی دەنگدان، پارتی چەپی ئەڵمانیا (دی لینکە) لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممەی بەرلینی پایتەختدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش ئەلیف ئێرالپ، بەربژێری سەرەکیی پارتەکە دەکاتە بەهێزترین بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی شارەوانیی پایتەختی ئەڵمانیا.

ئێرالپی تەمەن 45 ساڵ، لەگەڵ پارتەکەی کە داکۆکیکاری چینی کەمدرامەتە، بەڵێنی هەنگاوی تووندیان داوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و دابەزاندنی کرێی خانووبەرە لە بەرلین، لەوانەش بەڵێنێکی مشتومڕاوی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو شوقانەی کە لەلایەن گەورە کۆمپانیاکانی خانووبەرەوە خاوەندارێتییان دەکرێت.

ئێرالپ، کە کچی کۆچبەرێکی تورکە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا خۆی وەک باشترین کەس ناساند بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی پارتی راستڕۆی تووندڕۆی دژە کۆچبەری ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD).

پێش دەنگدانەکە، ئێرالپ گوتی: "پێموایە دەبێتە پەیامێکی زۆر بەهێز ئەگەر کەسێک بە پاشخانی کۆچبەرییەوە ببێتە سەرۆکی شارەوانیی بەرلین." هەروەها لە کاتی ئاهەنگگێڕانی سەرکەوتنیدا لە رۆژی یەکشەممە گوتی: "لە شارەکەماندا، خۆشەویستی و دادپەروەری بەسەر رقدا سەرکەوت."

ئێرالپ – کە پارتەکەی دەیەوێت نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتی کۆمپانیا گەورەکان کەمبکاتەوە – بەراورد دەکرێت بە زۆهران مەمدانی، ئەو سەرکردە چەپەی کە بووە سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک. ئێرالپ رۆژی هەینی گوتی: "بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنی سۆسیالیستێکی دیموکرات لە نیویۆرک – کە دڵی سەرمایەدارییە – سەرکەوتنێکی گەورەیە" و مەمدانیی بە "نموونەیەکی باڵای مەزن" ناوبرد.

سەرکەوتنی پارتی چەپ بە بەدەستهێنانی نزیکەی 25%ـی دەنگەکان، یەکەم سەرکەوتنی مێژوویی لەو جۆرەیە لە بەرلین و گورزێک بوو بۆ پارتی کریستیان دیموکرات (CDU) بە سەرۆکایەتیی فرێدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا، کە بە بەدەستهێنانی نزیکەی 20%ـی دەنگەکان لە پلەی دووەمدا هات.

بەڵام بۆ فەرمانڕەواییکردن، دەبێت ئێرالپ پارتەکانی دیکە رازی بکات؛ پێدەچێت لەگەڵ سۆسیال دیموکراتەکان (SPD) و پارتی سەوزدا لە چوارچێوەی "هاوپەیمانیی سوور-سوور-سەوز"دا رێکبکەوێت.

کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ پارتە سەرەکییەکان

ستیفن کڕاخ، بەربژێری سەرەکیی پارتی سۆسیال دیموکرات (SPD) بە روونی دژایەتیی خۆی بۆ بیرۆکەی دەستبەسەرداگرتنی شوقەکان دەربڕیوە کە پارتی دی لینکە داکۆکیی لێدەکات.

پارتە باوەکانی ئەڵمانیا لە چەندین دۆسیەی دیکەدا ناکۆکیی قووڵیان لەگەڵ پارتی چەپدا هەیە، بەتایبەت لە سیاسەتی ئەمنیدا؛ چونکە دی لینکە دژی ناردنی هاوکاریی سەربازییە بۆ ئۆکراینا و داوای کشانەوەی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەکات.

هەروەها رەخنە لە پارتی چەپ گیراوە بەهۆی دەرکەوتنی پەیامی دژە ئیسرائیلی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی پارتەکەوە، ئەمەش بابەتێکی یەکجار هەستیارە لە ئەڵمانیادا بەهۆی مێژووی سەردەمی نازییەکان و هۆلۆکۆستەوە.

ئێرالپ چەندین جار جەختی لە خواستی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی ژیانی جووەکان لە بەرلین کردووەتەوە، بەڵام رەخنە تووندەکانی هەندێک لە لقە ناوخۆییەکانی پارتەکەی دژی ئیسرائیل، بەتایبەت لە گەڕەکی نۆیکۆڵنی بەرلین کە زۆرینەی کۆچبەرانی عەرەب و موسڵمانی تێدایە، کاردانەوەی نەرێنیی لێکەوتووەتەوە.

لە مانگی ئابدا لە میانی ئاهەنگێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی دی لینکە لە نۆیکۆڵن، کاتێک گۆرانیبێژێک داوای "ئینتیفازە"ی کرد و دروشمی "مەرگ بۆ سوپای ئیسرائیل"ی گوتەوە، دەنگدانەوەیەکی گەورە دروستبوو. ئێرالپ خۆی لەو رووداوە بەدوور گرت، بەڵام پارتی سەوز و SPD رەخنەی تووندیان لێگرت و لە میدیاکانیشدا پرسیاری ئەوە ورووژێندرا کە ئایا دی لینکە شیاوە بۆ فەرمانڕەوایی یان نا.

رێگەی گەیشتن بە دەسەڵات و ژیاننامەی ئێرالپ
سەرەڕای ئەمەش، پارتی سەوز لە کاتی بانگەشەدا پێشانیدا کە هاوپەیمانی لەگەڵ دی لینکە پێ باشترە لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی پارێزگارانی کریستیان دیموکرات (CDU). بەڵام لە نێو SPDـدا دەنگی ناڕازی هەیە، بەو پێیەی دوای هەڵبژاردنەکانی 2023 لە چەپەکان جیا بووەوە و ئێستا هاوبەشی بچووکی CDUـیە. ئێرالپ ئێستا چەند هەفتەیەکی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی هاوبەشەکانی رازی بکات بەوەی کە دۆخەکەی لەژێر کۆنترۆڵدایە و شیاوە بۆ بەڕێوەبردنی پایتەخت.

دایک و باوکی ئێرالپ، کە لە تورکیا لە بواری سیاسەتی سۆسیالیستی و سەندیکاکاندا چالاک بوون، لە ساڵی 1980 دوای کودەتای سەربازی بەرەو ئەڵمانیا هەڵاتن، لە کاتێکدا دایکی لە مانگی هەشتەمی دووگیانیدا بوو.

ئێرالپ لە میونشن لەدایکبووە و لە هامبۆرگ یاسای خوێندووە، دواتریش وەک پارێزەری داکۆکیکار لە مافەکانی کۆچبەران کاری کردووە. لە ساڵی 2010 وەک کارمەندی فراکسیۆنی دی لینکە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەستبەکاربووە و دوای ماوەیەکی کەم بۆ هەمیشە ماڵەکەی گواستووەتەوە بۆ بەرلین.

ئێرالپ لە گەڕەکی کرۆیزبێرگی بەرلین لەگەڵ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەیدا دەژی و هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەک زۆربەی دانیشتووانی بەرلین، ئەوانیش کرێنشینن نەک خاوەن ماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە