Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا. وێنە: AFP

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ئەمریکا: سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە جیهاندا دادەخرێن

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

 

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداری دا کە بەهۆی سزاکانی واشنتنەوە، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران توانای گەشتکردنیان لەسەر ئاستی جیهاندا لەدەستدەدەن و دادەخرێن.

رۆژی دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، بێسێنت لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن بی سی)ـی ئەمریکی، لەبارەی بەردەوامی گوشارەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر ئێران گوتی، "لە 23ـی ئەیلوولدا هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرتاسەری جیهاندا دادەخرێن."

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداریی تووندی دایە فڕۆکەخانەکان و کۆمپانیا بیانییەکان لە پێشکەشکردنی هەر جۆرە خزمەتگوزارییەک بۆ فڕۆکەکانی ئێران و گوتی، "ئەگەر ئەو فڕۆکانە لە هەر شوێنێک بنیشنەوە، رێگەیان پێنادرێت سووتەمەنییان پێبدرێت، ناتوانن خزمەتگوزاریی نیشتنەوە و فڕۆکەخانەیان بۆ دابین بکەن، هەروەها ناتوانن هیچ تیکتێکیان پێ بفرۆشن، بە پێچەوانەوە هەر لایەنێک ئەو کارە بکات، لە سیستەمی دارایی دۆلار دەردەکرێت."

جەنگی ئێران و گەمارۆکانی سەر تەنگەی هورمز

ئەم سزایانە لە کاتێکدان کە ئەمریکا و ئێران لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە لە جەنگدان، ئەوەش دوای ئەوەی لە سەرەتای هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییە باڵاکان کوژران.

تاران لە بەرامبەردا دەستی بە گەمارۆدانی تەنگەی هورمز کرد، کە رێڕەوێکی ستراتیژیی گواستنەوەی وزەی جیهانییە، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەمریکا سزای بەسەر سەرجەم ئەو هێڵە ئاسمانییە ئێرانییانەدا سەپاند کە پێشتر سزایان لەسەر نەبوو، هاوکات ئەو کۆمپانیا بیانییانەشی خستە لیستی رەشەوە کە لە دەرەوەی ئێران خزمەتگوزارییان پێشکەش بە کەرتی فڕۆکەوانیی تاران دەکرد.

کەرتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران چەندین ساڵە بەدەست سزاکانی ئەمریکاوە دەناڵێنێت، کە بەهۆیەوە ئاڵنگاری گەورەی لە کڕینی فڕۆکەی نوێ، دەستکەوتنی پارچەی یەدەگ و نۆژەنکردنەوەدا بۆ دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە