Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری سەر بە حووسییەکانن لە سەنعای پایتەخت. وێنە: AFP

ژمارەیەک چەکداری سەر بە حووسییەکانن لە سەنعای پایتەخت. وێنە: AFP

جیهان

راپۆرتێک: ترەمپ تاوتوێی لێدانی حووسییەکانی کردووە، بەڵام پاشەکشەی لێکردووە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ


ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ـی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا تاوتوێی دەرکردنی فەرمانی هێرشی ئاسمانیی دژی حووسییەکان لە یەمەن کردووە، بەڵام لە دوایین ساتدا بڕیاری داوە لەم کاتەدا هێرشەکە نەکرێت. 

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ترەمپ لە نێوان دوو بژاردەی سەختدا بووە؛ لە لایەک دەیویست هاوکاریی هاوپەیمانەکەی، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بکات، لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵی دەدا خۆی لە تێوەگلان لە بەرەیەکی نوێی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدوور بگرێت.

ئەکسیۆس دەڵێ، 10 رۆژ پێش ئێستا، محەممەد بن سەلمان لە یەک رۆژدا دوو جار پەیوەندیی بە ترەمپەوە کردبوو و داوای لێکردبوو هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر حووسییەکان دوای ئەوەی ئەو گرووپە کۆنترۆڵی کەناراوەکانی دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەبیان کرد، بەڵام ترەمپ ئەو کاتە داواکارییەکەی رەتکردەوە و تەنیا بە پێشکەشکردنی هاوکاریی هەواڵگری بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان رازی بوو.

بژاردەکانی سێنتکۆم لەسەر مێزی وەزیری بەرگری

بەگوێرەی ئەکسیۆس، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، کاتێک سوپای سعودیە رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەوە لە بەرپەرچدانەوەی پێشڕەوییەکانی حووسییەکان، ریاز جارێکی دیکە داوای دەستوەردانی سەربازیی راستەوخۆی لە واشنتن کردەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، ترەمپ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا راوێژی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانیدا کردووە لەبارەی ئەگەری هێرشکردن. ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، چەندین بژاردەی بۆ هێرشی ئاسمانی لە یەمەن ئامادە کردبوو و رۆژی شەممە پێشکەشی پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا ترەمپ بڕیاری دا هێرشەکان نەکرێن. 

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە هێزەکانی سعودیە و سوپای یەمەن بۆ ماوەی دوو هەفتەیە هەوڵی دەستپێکردنی هێرشێکی پێچەوانە دژی حووسییەکان دەدەن، بەڵام هێرشەکە چەندین جار دواخراوە. هاوکات حووسییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر سعودیە چڕتر کردووەتەوە و لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا مووشەکێکیان ئاراستەی ریازی پایتەخت کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە