Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاسی یانەی ریال ڤایادۆلیدی ئیسپانی. (وێنە: یانەی ریال ڤایادۆلید)

پاسی یانەی ریال ڤایادۆلیدی ئیسپانی. (وێنە: یانەی ریال ڤایادۆلید)

جیهان

منداڵێکی کۆچبەر بە خۆشاردنەوە لە ژێر پاسی یانەیەکی تۆپی پێدا خۆی دەگەیەنێتە ئیسپانیا

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە یانەی ریال ڤایادۆلیدی ئیسپانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، منداڵێکی مەغریبی لە ژێر پاسی یانەکەیاندا خۆی شاردووەتەوە و لە شاری سیوتای باکووری ئەفریقیاوە خۆی گەیاندووەتە نێو خاکی سەرەکیی ئیسپانیا.

بە گوتەی سەرچاوەکان لە یانەکە، یاریزانانی ریال ڤایادۆلید دوای ئەوەی پاسەکەیان لە وێستگەیەکی خزمەتگوزاری راوەستاوە، لە نزیک ئەکسڵی تایەی پاسەکەدا ئەو منداڵەیان دۆزیوەتەوە کە خۆی شاردبووەوە.

یانەی ریال ڤایادۆلید، دوای یەکسانبوونی 1-1 لە یارییەکی خولی پلە دووی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی سیوتا، پاسەکەیان لە رێگەی پاپۆڕێکی گەورەوە بە تەنگەی جەبەل تاریقدا گوێزرایەوە بەرەو خاکی ئیسپانیا.

کاتێک بە رێگەوە بوون، لە ژێر پاسەکەیاندا گوێیان لە دەنگێکی نامۆ ببوو. 

سەرچاوەکانی ریال ڤایادۆلید باسیان لەوە کرد، ئەو منداڵە لە تەواوی ماوەی پەڕینەوەی پاپۆڕەکە بە نێو دەریادا و بۆ ماوەی زیاتر لە 100 کیلۆمەتر بە رێگەی وشکانیدا لە ژێر پاسەکەدا بە هەڵواسراوی مابووەوە، پێش ئەوەی دواجار بە دەنگێکی بەرز هاواری هانا و داوای یارمەتی بکات.

ئەندامانی یانەکە دەستبەجێ ئاو، خۆراک و جلوبەرگیان پێدا و دواتر رادەستی پۆلیسیان کرد.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئیسپانیا لەژێر گوشارێکی زۆردایە بۆ سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی، بەتایبەت دوای ئەو قەیرانەی لە کۆتایی مانگی تەممووز لە شاری سیوتا روویدا، کاتێک زیاتر لە 70 هەزار کەس لە رێگەی مەلەکردن بە دەوری پەرژینی سنووریدا هەوڵیاندا بچنە نێو ئەو ناوچەیەی سەر بە ئیسپانیا. زۆربەی ئەو کۆچبەرانە گەڕێندرانەوە، بەڵام چەندین هەزار کەسیان لە شارەکە مانەوە.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەڵێن، بەهۆی لێشاوی کۆچبەرانەوە دۆخی گوزەران لە سیوتا رووی لە خراپبوون کردووە، ئەمەش ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی دانیشتووانی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە