Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاووڵاتییان لە نزیک شاشەیەکی تەلەڤزیۆن دانیشتوون کە پەخشی هەواڵێک بە ڤیدیۆی ئەرشیڤی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکیی کۆریای باکوور نیشان دەدات، لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە سیئۆل، 20ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: لیلیان سووانرومفا/ فرانس پرێس)

جیهان

کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی چەکێکی "جۆری نوێ" بە سەرپەرشتیی کیم جۆنگ ئوون رادەگەیێنێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی کۆریای باکوور رۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی ئەو وڵاتە سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەی چەکێک لە "جۆرێکی نوێ" کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم تاقیکردنەوەیە رەنگدانەوەی پێشکەوتنی بەردەوامی تواناکانی سەربازیی وڵاتەکەیەتی.

ئەم راگەیاندنە دوو رۆژ دوای ئەوە هات کە هەریەک لە کۆریای باشوور و ژاپۆن ئاشکرایان کرد، پیۆنگیانگ دوو مووشەکی بالیستیی کورتمەودای بەرەو ئاوەکانی کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هاویشتووە؛ هەنگاوێک کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە سەرکۆنە کرا.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور (KCNA) رایگەیاند، فەرمانگەی مووشەکیی کۆریای باکوور رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی کیم جۆنگ ئوون "بە سەرکەوتوویی جۆرێکی نوێی چەکی تاقیکردەوە."

پیۆنگیانگ وردەکاری و سروشتی چەکە نوێیەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ئاژانسەکە لە زاری کیمەوە بڵاویکردەوە کە ستایشی تاقیکردنەوەکەی کردووە و وەک "بەڵگەیەکی بەرچاو لەسەر تەکنەلۆجیای بەرگریی سەردەمیانە" ناوی بردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە کیم هۆشداریی داوە لەوەی ئەم توانایە دەبێتە هۆی تووشکردنی نەیارانی وڵاتەکەی بە "سەرئێشەیەکی بێچارەسەر و لێدانێکی کوشندە و حەتمی."

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەم تاقیکردنەوەیەی گەڕاندەوە بۆ ئاستی ئامادەیی سەربازیی وڵاتەکەی و جەختی لەوە کردەوە کە هەبوونی ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە بۆ وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ "ئامادەیی وڵات بۆ جەنگ و پەرەپێدانی داهاتووی هێزە چەکدارەکان."

سیئۆل ئەو هەڵدانانەی بە پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و داوای لە پیۆنگیانگ کرد دەست لە چالاکییە مووشەکییە بالیستییەکانی هەڵبگرێت، هاوکات ژاپۆن ناڕەزایەتییەکی فەرمیی پێشکێش کرد و تاقیکردنەوەکانی بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە ناوبرد.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە