Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری قاعیدە لە ئەفریقا

ژمارەیەک چەکداری قاعیدە لە ئەفریقا

جیهان

وەزیرێکی پێشووتری عێراق: قاعیدە لە ئەفریقا دەبووژێتەوە و پار زیاتر لە 2800 هێرشی کردووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق و سەرکردەی سیاسیی شیعە، لە وتارێکدا هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی قاعیدە لە کیشوەری ئەفریقا دەدات و رایدەگەیێنێت، رێکخراوەکە لە کەناراوەکانی ئەفریقا لە بووژانەوەدایە و تەنیا پار دوو هەزار و 845 هێرشی کردووە.

باقر جەبر زوبەیدی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق لە وتارێکدا بە ناونیشانی "قاعیدە زیندوو دەبێتەوە" ئاماژەی بەوە کردووە، دوای کوژرانی ئەیمەن زەواهیری لە ساڵی 2022دا، وڵاتانی رۆژئاوا پێیانوابوو قاعیدە بەتەواوی لەناوچووە، بەڵام رێکخراوەکە بە پلانێکی هێواش دەستی بە خۆبنیاتنانەوە کردووە و ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ کەناراوەکانی ئەفریقا (ناوچەی ساحل).

وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق پشتبەستن بە داتاکانی رێکخراوی (ACLED) بۆ چاودێریکردنی ململانێکان، ئاشکرای کرد رووداوە تیرۆریستییەکانی قاعیدە و لقەکانی لە وڵاتانی (مالی، بۆرکینا فاسۆ و نەیجیر)، لە 63 رووداو لە ساڵی 2016ـەوە بۆ دوو هەزار و 845 رووداو لە ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە.

باقر زوبەیدی، کە هاوکات ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی ئینجازە، روونیکردەوە قاعیدە سوودی لە ئاڵۆزییە سیاسییەکان و جوگرافیای سەختی ئەفریقا وەرگرتووە؛ بەجۆرێک لقی سەرەکیی ئەو رێکخراوە بە ناوی "جەماعەتی نوسرەی ئیسلام و موسڵمانان" لە مالی، بۆرکینا فاسۆ و نەیجیر بە بەکارهێنانی بۆسە، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و درۆن سەتان هێرشی کردووەتە سەر سوپای ئەو وڵاتانە.

بە بڕوای زوبەیدی، هۆکاری سەرەکیی فراوانبوونی قاعیدە لەم قۆناخەدا ئەوەیە کە ئامانجی هێرشەکانی لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە گۆڕیوە بۆ شەڕکردن لە دژی سوپا و حکومەتە خۆجێییەکانی ئەفریقا؛ بەڵام هۆشداریش دەدات لە قۆناخی داهاتوودا بەهێزبوونی ئەم گرووپە دەبێتە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەگەری هەیە جارێکی دیکە هێرشەکانیان لە دژی وڵاتانی رۆژئاوا دەستپێبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە