Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تەوقە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات لە کۆبوونەوەیەکی فرەلایەنی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو (GCC) لە پەراوێزی 81ـەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، 22ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: برێندان سمیالۆڤسکی/ فرانس پرێس)

جیهان

ئەردۆغان "متمانەی هەیە" کە تورکیا فڕۆکەی F-35ـی ئەمریکی بەدەستدەهێنێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە متمانەی خۆی دەربڕی بەوەی ئەنقەرە دەگەڕێتەوە نێو بەرنامەی فڕۆکە جەنگییەکانی F-35ـی ئەمریکی و باسی لەوە کرد کە بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕوانی هەنگاوی "بەرجەستە" لە واشنتن دەکات.

سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەیدا لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە نێو فڕۆکەکەیدا بە رۆژنامەڤانانی گوت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "ئامادەییەکی ئەرێنیی پێشانداوە سەبارەت بە گەڕانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی F-35."

ئەردۆغان گوتیشی: "چاوەڕوانین ئەم ئامادەییە ئێستا بگۆڕدرێت بۆ هەنگاوی بەرجەستە. ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆکانمان لەسەر ئەم پرسە و متمانەم هەیە کە ئەنجام بەدەستدەهێنین."

تورکیا لە مێژە هەوڵدەدات ناکۆکیی درێژخایەنی فڕۆکەکانی F-35 لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکات، هاوکات ئیدارەی ترەمپیش ئامادەیی پێشانداوە بۆ کۆتاییهێنان بەم ناکۆکییە.

لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە لە سەرەتای مانگی تەممووزدا، ترەمپ رایگەیاندبوو کە بیر لە رێگەدان بە گەڕانەوەی تورکیا بۆ نێو بەرنامەکە دەکاتەوە و گوتبووی: "ئەمە بڕیارێکە کە دەیدەین"، ئەمەش هیوای لای بەرپرسانی ئەنقەرە دروستکرد کە بابەتەکە بەم زووانە یەکلابکرێتەوە.

ناکۆکیی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2017دا سەریهەڵدا، کاتێک ئەنقەرە سیستمی بەرگریی مووشەکیی S-400ـی لە رووسیا کڕی.

ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە تووڕەیی واشنتنی لێکەوتەوە، کە بەهۆیەوە لە ساڵی 2019دا تورکیای لە بەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی F-35 وەدەرنا و دواتر لە ساڵی 2020یشدا سزای زیاتری بەسەر پیشەسازیی سەربازیی ئەو وڵاتەدا سەپاند، کە بووە هۆی پەککەوتنی چەندین پڕۆژەی بەرگریی تورکیا و گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە