Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی

جیهان

ماکرۆن هۆشداریی هەواڵگریی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری هێرشی رووسیا رەتدەکاتەوە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا راپۆرتێکی میدیایی رەتکردەوە کە باسی لەوە دەکرد، دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) پاریسی لە ئەگەری هێرشێکی درۆنیی رووسیا لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاگادار کردووەتەوە.


رۆژی چوارشەممە، رۆژنامەی (ئێل مۆندۆ)ـی ئیسپانی بڵاویکردبووەوە کە دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە فەرەنسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی درۆنی لەلایەن کەشتییە سەربازییەکانی رووسیاوە لەنێو دەریای ناوەڕاست.

ماکرۆن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵەکانی (TF1) و (France 2)ـی فەرەنسی گوتی: "دەتوانین ئەم زانیارییە بە تەواوی رەتبکەینەوە؛ دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی دەزگا ئەمنییەکانی فەرەنسای لە هێرشێکی لەو شێوەیە ئاگادار نەکردووەتەوە."

بەیانیی رۆژی پێنجشەممەش، گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا هەمان راپۆرتی رەتکردبووەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، "ئەو هۆشدارییەی رۆژنامەیەکی ئیسپانی لەبارەی ئەگەری هێرشی کەشتی و درۆنەکانی رووسیا بۆ سەر ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فەرەنسا بڵاویکردووەتەوە، پشتی بە هیچ بەڵگەیەک نەبەستووە و لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە."

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گوتیشی، "ئێمە لە سەردەمێکی دژوار و پڕ لە دڵەڕاوکێدا دەژین، کەس پێویستی بەوە نییە نەوت بە ئاگردا بکات."

وڵاتانی ئەورووپا لە دۆخی ئامادەیی بەرزدان لە ترسی ئەنجامدانی "هێرشی تێکەڵاو" لەلایەن رووسیاوە بۆ سەر ئەو وڵاتانەی کە لە شەڕی ئۆکراینادا پشتیوانی لە کیێڤ دەکەن، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی ئابدا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی لایپزیگی ئەڵمانیا دۆزرایەوە کە بەرلین مۆسکۆی بە ناردنی تۆمەتبار کرد.

هێرشی تێکەڵاو ستراتیژییەکە تێیدا وڵاتێک لە جیاتی شەڕی سەربازی، چەندین ئامرازی نادیار و جیاواز وەک هێرشی سایبەری، بڵاوکردنەوەی زانیاریی چەواشەکارانە و و گوشاری ئابووری پێکەوە بەکاردەهێنێت، بە مەبەستی نانەوەی پشێوی و لاوازکردنی وڵاتی نەیار، بەبێ ئەوەی بە فەرمی بەرپرسیارێتیی هێرشەکان لە ئەستۆ بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە