Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا

ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا

جیهان

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: قاچاخچییەکان تاکتیکی خۆیان دەگۆڕن

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دان بەوە دا دەنێت کە کۆچبەران و قاچاخچییەکان لەکاتی پەڕینەوە لەفەرەنساوە بۆ وڵاتەکەی "تاکتیکی خۆیان دەگۆڕن"، ئەوەش دوای ئەوەی لەم هەفتەیە دا سەتان کەس بەبەلەمی بچووک گەیشتنە بەریتانیا.


ئەو تاکتیکە نوێیانەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەیان پێدەکات بریتین لەوەی قاچاخچییەکان ئێستا بەلەمی چووپی گەورە بەکاردەهێنن و خاڵی بەڕێکەوتنیان بۆ ناوچە دوورەدەستەکانی وەک نۆرماندی و سێن-ماریتیم لەفەرەنسا گواستووەتەوە و لەچەندین شوێنی چاوەڕواننەکراوەوە بەلەم بەڕێدەکەن بۆ بەشی باشووری بەریتانیا، ئەمەش گەشتەکانی نێو دەریای بۆ 30 تاوەکو 40 کاژێر درێژکردووەتەوە بۆ دەربازبوون لەپۆلیس.

سەبارەت بەو قاچاخچییانەی گەشتەکان رێکدەخەن، بێرنەم رایگەیاند: "ئێمە بەردەوام دەبین لەراوەدوونانیان."

بەکارهێنانی رێگەی نوێ ناڕەزایەتیی توندی بەریتانییەکانی لەشارەکانی باشووری ئەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە، بەتایبەتی لەشاری پۆرتسمۆس.

راپۆرتە فەرمییەکان دەریدەخەن کە رۆژی چوارشەممە بەگشتی 781 کەس بەبەلەم بەنۆکەندی ئینگلیز دا پەڕیونەتەوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمەش بەرزترین ژمارەی رۆژانەیە لەساڵی 2026 دا.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی: "لەنیگەرانیی بەشێکی زۆری خەڵک لەبارەی پرسی کۆچبەران تێدەگەم، بەڵام ئەمەی دەکرێت شتێکی تەواو جیاوازە."

دانیاڵ تۆماس، ناسراو بە (دانی تۆمۆ) کە چالاکڤانێکی دیاری راستڕۆیە، سەرکردایەتیی خۆپێشاندانی سەتان کەسی رەشپۆش و دەمامکداری کردووە کە هەوڵ دەدەن رێگری لەچوونەژوورەوەی کۆچبەران لەبەندەرە جیاوازەکان دا بکەن. تۆماس رۆژی پێنجشەممە تۆمەتی تاوانکاریی درایە پاڵ بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دا بەلەمێکی چووپی لەکەناڵەکە دا تێکدابوو.

بەهێزبوونی پارتی ریفۆرم و ئامارەکانی کۆچ

حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەریتانیا بەدەست پرسی چۆنییەتی راگرتنی ئەم پەڕینەوانەوە دەناڵێنن؛ پرسێک کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پێگەی جەماوەریی پارتی راستڕۆی (ریفۆرم یو کەی).

لەسەرەتای ساڵی 2026ـەوە نزیکەی 18,609 کەس لەفەرەنساوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، کە ئەمەش بەرێژەی 42% کەمترە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

ئاندی بێرنەم، کە لەمانگی تەممووز دا دوای دەستلەکارکێشانەوەی کییەر ستارمەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، رایگەیاند کە ئەو رێکارانەی لەسەردەمی ستارمەر دا بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی گیرابوونەبەر "کاردەکەن و کاریگەرن."

سەرەڕای ئەوەش، بێرنەم دانی بەوە دا نا کە "لەدەستدانی هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ" لەدوای دەرچوونی بەریتانیا لەیەکێتیی ئەورووپا (برێکزیت) دۆخەکەی خراپتر کردووە.

بێرنەم رەتیکردەوە هیچ وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەپەڕینەوەی بەلەمە بچووکەکان دابنێت، بەڵام گوتی: "ئێمە نامانەوێت هیچ پەڕینەوەیەک ببینین."

بڕیارە رۆژی یەکشەممە پارتی کار یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی بێرنەم سازبکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە