Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئەو پەنابەرانە دەگەڕێنینەوە کە تاوانی گەورەیان کردووە

سەرکەوت محەممەد عەلی

سەرکەوت محەممەد عەلی

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت محەممەد عەلی
سەرکەوت محەممەد عەلی26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند لەبارەی گەڕاندنەوەی پەنابەرە سووریاییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ دیمەشق لە دانوستاندندان، دەشڵێت " هەر پەنابەرێک تاوانی مەترسیداری کردبێت، دەیگەڕێنینەوە."

ئەلێکساندەر دۆبرینت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە  وەڵامی پرسیاری ئاڵا شاڵیی پەیامنێری رووداو لەبارەی پەنابەرانی سووریایی باسی لەوەکرد، هێشتا دانوستاندنەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا لەبارەی پەنابەرانەوە نەگەیشتووەتە کۆتایی، دەشڵێت " پەنابەرانی سووریایی بە سێ گرووپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکرێ."

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا روونی کردەوە گرووپی یەکەم ئەو پەنابەرانن کە تاوانی مەترسیداریان لە ئەڵمانیا ئەنجامداوە و " بەجدی کار بۆ گەڕاندنەوەی خێرایان دەکرێ."

بەگوێرەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، "گرووپی دووەم ئەو پەنابەرانەن هیچ هیوایەکیان بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا نییە، بۆیە دەبێت بژاردەی گەڕاندنەوە بۆ ئەوانیش هەبێت."

گرووپی سێیەمیش ئەو پەنابەرانەن بەباشی لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانی تێکەڵبوون و کاریان دەستکەوتووە، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا گوتی" ئەم گرووپە دەرفەتی مانەوەیان لە ئەڵمانیا هەیە."

ئەلێکساندەر دۆبرینت ئاماژەی بەوەشکرد، بەروونی باسی گەڕاندنەوەی زۆرەملێ و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان لەگەڵ حکومەتی سووریا کردووە.

ئاڵا شاڵی لە ماگنوس برونە، کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپای پرسی، لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی چ پلان و پڕۆژەیەکیان بۆ کوردستان و عێراق هەیە، ماگنوس برونە لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەکرد عێراق هاوبەشێکی گرنگە لە هاوپەیمانیی دژی قاچاخچێتیی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

کۆمسیاری یەکێتیی ئەورووپا گوتی" مانگی کانوونی یەکەم کۆنفرانسێکمان لە بەغدا دەبێ" کە تایبەتە بە پرسی کۆچ .


دەقی پرسیار و وەڵامی ئاڵا شاڵی پەیامنێری رووداو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا و کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا

رووداو: "ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا، دوای سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، گوتی لە ئەڵمانیا رێککەوتنی گەڕانەوەی بۆ 80٪ـی پەنابەرانی سووریایی بەدەستنەهێناوە. سەرنج و لێدوانی ئێوە لەسەر ئەوە چییە؟ ئایا خشتەیەکی کاتیی کۆنکرێتی هەیە بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی؟

 پرسیارێکیش بۆ بەڕێز کۆمیسیار: بەڕێز کۆمیسیار، تۆ شتێکت گوت کە زۆر گرنگە، ئەویش ئەوەیە کە دەبێت لە رەگ و ریشەوە بەرەنگاری کۆچی نایاسایی ببنەوە. کەواتە پلانی یەکێتیی ئەورووپا لە کوردستان و عێراق بۆ چ جۆرە پرۆژەیەکە؟ چونکە لەوێوە خەڵک بەردەوام بەجێیدەهێڵن و بە نێو دەریای نێوەڕاستدا تێدەپەڕن و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. ئایا هیچ پرۆژەیەک هەیە تاوەکو ئاسۆیەکی باشتر بۆ ئەو کەسانە دەستەبەر بکات کە لەوێن؟ پلانەکانتان بۆ ئەوە چین؟"



 ئەلێکساندەر دۆبرینت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: "دوای سەردانەکەی ئەو بۆ ئەڵمانیا، ئێمە دەستمان بە گوتوبێژی باش لەگەڵ سووریا کردووە. ئێمە هەروەها دەستمان بە دانوستاندنی لەو جۆرە کرد و لەو کاتەشدا بە روونی خستمەڕوو کە من هەمیشە سەبارەت بە سووریاییەکان باسی سێ شت دەکەم: یەکەم: لە سەرووی هەموویانەوە ئەوانەی کە تاوانی مەترسیداریان لە ئەڵمانیا کردووە، ئێمە زۆر بە جیدی خوازیارین زۆر بە خێرایی بیانگەڕێنینەوە. 

دووەم: ئەو گرووپەی کە بەپێی ئەوەی دەردەکەوێت، هیچ ئاسۆیەکیان بۆ مانەوە لەم وڵاتەدا نییە، دەبێت بژاردەی گەڕانەوە بۆ ئەوانیش هەبێت.

 سێیەم: ئەو گرووپەی کە بە باشی لە ئەڵمانیا تێکەڵ بوون و لێرە کاریان دەستکەوتووە، پێمان وایە ئاسۆ و دەرفەتی مانەوەیان لە ئەڵمانیادا هەیە. ئێمە سەبارەت بەم سێ گرووپە لەگەڵ حکومەتی سووریا لە گفتوگۆداین. زۆر بە روونیش خستوومانەتەڕوو هەمیشە بە روونی رامانگەیاندووە، کاتێک باسی گەڕانەوە دەکەین، ئەوا باسی ئاوێتەیەک لە گەڕانەوەی زۆرەملێ دەکەین، بەڵام هاوکات دەشمانەوێت هاندەربین بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە. ئەمە هێشتا لەسەر کارنامەمانە، پێموایە لەسەر رێگەیەکی باش و پرۆسەیەکی دروست بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سووریا دەستبەکار بووین، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە کۆتایی؛ راوێژ و دانوستاندنەکان بەردەوامن." 

ماگنوس برونە، کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ کۆچ و ئاسایشی ناوخۆ:"سەبارەت بە پرسیاری دووەمتان پەیوەست بە عێراق: عێراق هاوبەشێکی زۆر گرنگە. من دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا لە نیویۆرک لە کۆمەڵەی گشتی چاوم بە وەزیری دەرەوەی عێراق بکەوێت تاوەکو لەگەڵیدا تاوتوێی ئەوە بکەین کە پێکەوە دەتوانین چی بکەین. لە سەرووی هەمووشیانەوە، هاوپەیمانیی جیهانی دژی قاچاخچێتیی مرۆڤ هەیە، کە عێراق بەشێکە لێی. دووەم، ئێمە بۆ ئەوە پێویستمان بە عێراق هەیە، ئەویش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە. ئەوە راستەوخۆ پرسی کۆچ نییە، بەڵام کێشەیەکی ئەمنییە بۆ ئەورووپا و بۆ هەموو جیهان بە گشتی. ئێمە لە مانگی کانوونی یەکەمدا کۆنفرانسێکمان لە بەغدا دەبێت کە بە دیاریکراوی لەسەر ئەم بابەتە دەبێت و ئێمە لە لایەنی یەکێتیی ئەورووپاوە پشتیوانیی لێدەکەین."



بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە