Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک پەنابەر لە ئەڵمانیا

ژمارەیەک پەنابەر لە ئەڵمانیا

جیهان

ئەڵمانیا دەیەوێ حەوت هەزار یۆرۆ بداتە هەر پەنابەرێکی سووریایی کە بە ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئەڵمانیا بەنیازی پەسەندکردنی بڕیارێکە کە تێیدا هاتووە، حەوت هەزار یۆرۆ وەک پاداشت و هاوکاریی دارایی بدرێتە هەر پەنابەرێکی سووریایی کە بە ئارەزوومەندانە بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی بدات. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی گوشار و خەرجییەکانی مافی پەنابەری.


بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (نویە زیورخەر زایتونگ)ی سویسری، بڕیاری پێدانی بڕی حەوت هەزار یۆرۆ بۆ هەر پەنابەرێک لە قۆناخی کۆتاییدایە و دوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا کە ئاگاداری پلانەکەن، زانیاری و بەهای ئەو بڕە پارەیەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

تاوەکو ئێستا، نووسینگەی فیدراڵیی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا لەڕێگەی بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەوە، بە تێکڕا نزیکەی هەزار یۆرۆ وەک هاوکاری دەداتە ئەو کەسانەی بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە. هەروەها لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوبەشی حکومەتی فیدراڵی و ویلایەتەکاندا، خەرجیی گەشتکردن لەگەڵ 200 یۆرۆ وەک هاوکاریی رێگە بۆ کەسانی پێگەیشتوو، هاوکات هەزار یۆرۆش بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ لە وڵاتی بنەڕەتی دابین دەکرێت، کە بۆ خێزانەکان ئەوپەڕی هاوکارییەکە دەگاتە چوار هەزار یۆرۆ.

نووسینگەی فیدراڵیی کۆچ و پەنابەران پێشنیازی بەرزکردنەوەی بڕی ئەم هاوکارییەی خستووەتە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا. بەپێی پلانەکە، ئەم پاداشتە نوێیە کە حەوت هەزار یۆرۆیە، بە پلەی یەکەم ئەو پیاوە سەڵت و بێکارانە دەکاتە ئامانج کە هیچ دەرفەتێکی مانەوە و ئاسۆیەکی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا بۆ نەماوەتەوە.

زیادکردنی بودجەی گەڕانەوە لە 38 ملیۆنەوە بۆ 125 ملیۆن یۆرۆ

رۆژنامە سویسرییەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا ئاماژەی روون هەیە بۆ فراوانکردنی ئەم بەرنامەیە، بەجۆرێک تەرخانکراوی دارایی بۆ پرۆگرامی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە لە 38 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 125 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە، بەڵام هێشتا روون نییە کە ئایا ئەم بودجەیە تەنیا تایبەت دەبێت بە پەنابەرانی سووریاییا تەواوی پڕۆگرامی گەڕانەوە لە ئەڵمانیا دەگرێتەوە.


15 هەزار سووریایی لە لیستی دیپۆرتکردنەوەدان

لە ئەڵمانیا نزیکەی یەک ملیۆن کەسی بەڕەچەڵەک سووریایی دەژین، بەڵام ژمارەی ئەوانەی دەگەڕێنەوە هێشتا کەمە. بەپێی داتاکانی حکومەتی ئەڵمانیا، تاوەکو کۆتایی حوزەیرانی 2026 ناوی 4,426 سووریایی لە "تۆماری ناوەندیی بیانییەکان" وەک کەسانی گەڕاوەی ئارەزوومەند تۆمار کراوە، کە 2,736 کەسیان هاوکاریی داراییان وەرگرتووە. هەروەها تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، 2,843 سووریایی هاوکاریی گەڕانەوەیان وەرگرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، نزیکەی 15 هەزار هاووڵاتیی سووریایی لەڕووی یاساییەوە مۆڵەتی مانەوەیان نەماوە و دەبێت خاکی ئەڵمانیا جێبهێڵن، کە زۆربەیان هەڵگری دۆخی مانەوەی کاتین، (بە واتای هەڵپەساردنی کاتیی دیپۆرتکردنەوە). هاوکات دەسەڵاتدارانی کۆچ بەنیازن پێداچوونەوە بە دۆسیەی پاراستنی بەشێک لە سووریاییەکاندا بکەن کە رەنگە ببێتە هۆی کێشانەوەی مافی پەنابەری لێیان و بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی فەرمانی دەرکردنیان بۆ دەردەچێت.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە وتووێژدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق بۆ رادەستکردنەوە و ناردنەوەی ئەو کەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە یان لەڕووی ئەمنییەوە وەک مەترسی پۆلێن کراون.

وڵاتانی دیکەی ئەورووپا چەند پارە دەدەن؟

ئەڵمانیا تاکە وڵاتی ئەورووپا نییە کە هاندەری دارایی بەکاردەهێنێت، نەمسا لە چوارچێوەی رێکارێکی دیاریکراودا تاوەکو 3,000 یۆرۆ دەدات، لە کاتێکدا دانیمارک بڕێکی زۆر زیاتر دەبەخشێت کە دەگاتە 20 هەزار یۆرۆ بۆ هەر کەسێک کە بە ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە.

دانیال تایم، پسپۆڕی یاسای پەنابەری لە لێدوانێکدا بۆ میدیای نەمسا هۆشداری دەدات لەوەی پارە بە تەنیا ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و دەڵێت: "هاندەری دارایی رەنگە سوودی هەبێت، بەڵام پارە چارەسەرێکی ئەفسوناوی نییە."

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە