Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا. وێنە: Reuters

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا. وێنە: Reuters

جیهان

بۆ بەرپەرچدانەوەی رووسیا؛ یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێی میکانیزمێکی هاوشێوەی ناتۆ دەکات

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

 

وەزیرانی بەرگریی یەکێتیی ئەورووپا رۆژی دووشەممە تاوتوێی پێویستیی دامەزراندنی میکانیزمێکی فریاگوزاریی هاوشێوەی هاوپەیمانیی ناتۆیان کرد، بە مەبەستی بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی هاوبەشی وڵاتانی بلۆکەکە بۆ "هێرشە تێکەڵاوەکان".

حکومەتەکانی ئەورووپا مۆسکۆ تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرایناوە، هەڵمەتێکی فراوانی تێکدەری و دەستوەردانی لە دژی هاوپەیمانانی کیێڤ دەستپێکردووە. لەو چوارچێوەیەشدا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیازی کرد کە "پڕۆتۆکۆڵێکی ئەمنیی فریاگوزاری" لەناو یەکێتییەکەدا دابمەزرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییانە.

ڤۆن دێر لاین ئاماژەی بەوە کرد، ئەم میکانیزمە هاوشێوەی بڕگەی چواری پەیمانی ناتۆ دەبێت، کە رێگە بە هەر وڵاتێکی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دەدات لە کاتی روودانی قەیراندا داوای کۆبوونەوەی بەپەلە بکات تاوەکو کۆدەنگی لەسەر چۆنیەتیی وەڵامدانەوەی ئەو رووداوانە دروست ببێت کە دەکەونە "ناوچەی خۆڵەمێشی" و بە فەرمی ناگەنە ئاستی جەنگی سەربازیی کراوە.

جیاوازیی پڕۆتۆکۆڵەکە لەگەڵ ناتۆ

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتی، "ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی سەرەتاییمان لەسەر بابەتەکە کرد، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەنگاوەکان بەرەو پێشەوە دەبەین."

کایا کالاس جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتییەکە دەیەوێت خۆی لە هەر جۆرە کێبڕکێ یان دووبارەبوونەوەی ئەرکەکان لەگەڵ ناتۆ بەدوور بگرێت و گوتیشی، "بڕگەی چواری ناتۆ تەنیا بۆ  راوێژە و هیچ پلانێکی کرداری لەخۆناگرێت؛ بەڵام ئەم پڕۆتۆکۆڵە فریاگوزارییەی ئەورووپا بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەرەستانەیە کە دەتواندرێت لە کاتی دەستدرێژییەکی ناسەربازیدا بەکاربهێندرێن کە دەکەوێتە خوار ئاستی ماددەی پێنجی ناتۆ (بەرگریی بەکۆمەڵ)."

پێشوەختە رێگری لە مەترسییەکان دەکرێت

هێلین مەکێنتی، وەزیری دەرەوەی ئێرلەندا، کە وڵاتەکەی یەکێکە لەو چوار وڵاتەی نێو یەکێتیی ئەورووپا کە ئەندام نین لە ناتۆ، گوتی، "پێویستە توانای ئەوەمان هەبێت نەک تەنیا لە کاتی رووداوەکاندا وەڵام بدەینەوە، بەڵکو دەبێت پێشوەختە رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان بکەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی لە کاتی روودانی هەر مەترسییەکدا وەڵامێکی بەهێزمان ئامادەیە."

هاوکات ئانتی هاکانین، وەزیری بەرگریی فینلەندا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەر وڵاتێک دەبێت رێکاری سەربەخۆی خۆی بگرێتەبەر، بەڵام پێویستە یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ هەنگاوی زۆر گەورەتر بنێن بۆ هاوئاهەنگی تاوەکو بتوانن رووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە