Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی زێڕینی نێوەوەی ساردکەرەوەیەکی تایبەت (Dilution refrigerator) کە بۆ هێشتنەوەی پڕۆسێسەرە کوانتەمییە گەیەنەرە باڵاکانی کۆمپانیای IBM لە پلەی گەرمیی یەکجار نزمدا بەکاردەهێنرێت. (وێنە: گراهام کارلۆو بۆ IBM /فلیکر)

جیهان

کوانتەم کۆمپیوتەری IBM لە 19 چرکەدا کاری 110 ساڵی سووپەر کۆمپیوتەرێک دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە ململانێی بەردەوامی نێوان کۆمپیوتەری کلاسیکی و کوانتەمیدا بۆ بەدەستهێنانی "باڵادەستیی کوانتەمی" (Quantum Advantage)، توێژەران لە تاقیکردنەوەیەکی نوێدا سەرکەوتنێکی زانستیی بەرچاویان تۆمارکرد کە دەریخست کوانتەم کۆمپیوتەر دەتوانێت لە رووی وردی و خێراییەوە بە مەودایەکی یەکجار زۆر، سووپەر کۆمپیوتەرەکان تێپەڕێنێت.

یەک ئەرکی بیرکاری
دروستکردنی یەک ملیۆن نموونەی ئامار لە دۆخێکی کوانتەمیدا
کوانتەم کۆمپیوتەر
IBM Nighthawk r2
19
چرکە
VS
سووپەر کۆمپیوتەر
Frontier
110
ساڵ
ئەگەر 110 ساڵ درێژیی ئەم هێڵە بێت...
 
...19 چرکە هێندە بچووکە کە بە چاو نابینرێت
واتا نزیکەی 180 ملیۆن جار خێراتر*
* هەژمارێکی نزیکەییە لەسەر بنەمای بەراوردی 19 چرکە و 110 ساڵ

چی روویداوە؟
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە پێگەی زانستیی arXiv بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن فیزیاناسی تیۆری تیگران سێدڕاکیان لە دامەزراوەی BlueQubit سەرپەرشتی کراوە، پڕۆسێسەری کوانتەمیی Nighthawk r2 سەر بە کۆمپانیای IBM، لە ماوەی تەنیا 19 چرکەدا کارێکی ئاڵۆزی بیرکاری جێبەجێ کرد (دروستکردنی یەک ملیۆن نموونەی ئامار لە دۆخێکی کوانتەمیدا)؛ بەپێی هەژماری زانایان، ئەگەر ئەم کارە بە یەکێک لە بەهێزترین سووپەر کۆمپیوتەرەکانی جیهان وەک کۆمپیوتەری Frontier بکرێت، نزیکەی 110 ساڵی پێدەچێت.

توێژینەوەکە بە کورتی
پڕۆسێسەر IBM Nighthawk r2
سەرپەرشتیار تیگران سێدڕاکیان — BlueQubit
سەرچاوە پێگەی زانستیی arXiv
ئەرک 1,000,000 نموونەی ئامار
بەراورد لەگەڵ سووپەر کۆمپیوتەری Frontier

کۆمپیوتەری ئاسایی چۆن کار دەکات؟ (سوویچی گلۆپەکە)
بۆ ئەوەی لە کوانتەم تێبگەین، سەرەتا پێویستە بزانین مۆبایلەکەی دەستت یان کۆمپیوتەرەکەی ماڵەوەتان چۆن کار دەکات.

تەواوی کۆمپیوتەرەکانی ئەمڕۆ لەسەر بنەمای "سوویچی گلۆپ" کار دەکەن؛ سوویچەکە یان دەکوژێتەوە (0) یان دادەگیرسێت (1). بەم سفر و یەکانە دەگوترێت "بیت" (Bit). هەر وێنەیەک، دەنگێک، یان یارییەک لە مۆبایلەکەتدا، لە بنەڕەتدا تەنیا ملیۆنان سفر و یەکن کە زۆر بە خێرایی دەکوژێنەوە و دادەگیرسێن.

بیت (Bit) = سوویچی گلۆپ
0
کوژاوە
1
داگیرساو
01001011 01110101 01110010 01100100
هەر وێنە، دەنگ و یارییەک = ملیۆنان سفر و یەک

ئەی کوانتەم کۆمپیوتەر چییە؟ (پارە خولاوەکە)
کوانتەم جیهانی تەنۆلکە زۆر زۆر وردیلەکانە (وەک ئەتۆم). لەو جیهانە وردەدا، یاساکانی فیزیا بە تەواوی شێتانە و جیاوازن.

لە کوانتەم کۆمپیوتەردا لە بری "بیت"، شتێک بەکاردێت پێی دەگوترێت "کیووبیت" (Qubit).

جیاوازییەکەیان زۆر سادەیە؛ دینارێکی کانزایی بهێنە پێش چاوت کە روویەکی وێنەی چیایێکی لەسەرە و رووی دیکەشی لەسەرە نووسراوە (1 دینار):

• لە کۆمپیوتەری ئاساییدا ئەگەر دینارەکە لەسەر مێز دابنێیت، یان ئەو رووە دەبینیت کە وێنەی چیاکەی لەسەرە (1)، یان نووسینەکەی (0). بە هیچ جۆرێک لە یەک کاتدا نابێتە هەردووکیان.

• لە کوانتەم کۆمپیوتەردا ئەگەر دینارەکە لەسەر مێزەکە بیخولێنیتەوە، لە کاتی سووڕانەوەکەدا هەم وێنە و هەم نووسینەکەیشی دەبینی لە یەک کاتدا!

دینارە وەستاوەکە بەرامبەر دینارە خولاوەکە
بیت — کۆمپیوتەری ئاسایی
0
نووسین = 0چیا = 1
یان 0 یان 1
کیووبیت — کوانتەم کۆمپیوتەر
0
لە کاتی سووڕانەوەدا
هەم 0 و هەم 1 — لە یەک کاتدا

ئەمە واتا چی؟ واتا کوانتەم کۆمپیوتەر دەتوانێت لە یەک چرکەدا، لە یەک کاتدا بیر لە هەموو ئەگەرەکان بکاتەوە نەک یەک لە دوای یەک.

نموونەیەک بۆ ئەوەی تێبگەیت چەندە خێرایە
وا دابنێ کەوتوویتە شوێنێکی پڕ لە کۆڵانی پێچاوپێچ:

• کۆمپیوتەری ئاسایی وەک مرۆڤێک وایە؛ دەچێتە نێو کۆڵانی یەکەم، دەبینێت داخراوە دەگەڕێتەوە، دەچێتە دووەم تا رێگەی دەربازبوون دەدۆزێتەوە. ئەگەر ملیۆنان کۆڵان هەبێت، رەنگە ساڵانێکی زۆری پێبچێت. کاتێک باسی کۆمپیوتەری ئاسایی دەکەین، مەبەستمان دێسکتۆپ، لاپتۆپ، موبایل، تابلێت و تەنانەت سووپەر کۆمپیوتەرەکانیشە.

• کوانتەم کۆمپیوتەر وەک ئەوە وایە لافاوێک ئاو بەسەر هەموو کۆڵانەکاندا بکەیت؛ لە یەک چرکەدا ئاوەکە بە هەموو کۆڵانەکاندا دەڕوات و یەکسەر رێگەی راستەقینەی دەربازبوون پێشاندەدات!

چۆن رێگەی دەربازبوون دەدۆزنەوە؟
کۆمپیوتەری ئاسایی
✕ ✕ ? 1 2 3
یەک لە دوای یەک: 1 ✕ ← 2 ✕ ← 3 ✓
⏳ هێواش
کوانتەم کۆمپیوتەر
✕ ✕ ✕ ✓
ئاو لە یەک کاتدا هەموو کۆڵانەکان دەگرێتەوە
⚡ یەکسەر

ئەی بۆچی ئەم توێژینەوە نوێیەی IBM ئەوەندە گرنگە؟
ساڵانێکی زۆر خەڵک دەیانگوت ئەم تەکنەلۆجیایە تەنیا خەیاڵی زانستییە و لە رووی کردارەوە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام ئەم توێژینەوەیە دوو شتی شۆکهێنەری سەلماند:

1 خێرایی باوەڕپێنەکراو

زانایان کێشەیەکی زۆر گەورەی بیرکارییان خستە بەردەم کوانتەم کۆمپیوتەرەکەی IBM؛ ئەگەر ئەم کێشەیە بخرایەتە بەردەم بەهێزترین سووپەر کۆمپیوتەری ئەمڕۆی جیهان (کە بە قەبارەی باڵەخانەیەکە و بە ملیۆنان دۆلاری تێچووە)، 110 ساڵ بەردەوام کارکردنی دەویست تاوەکو شیکاری بکات. بەڵام کوانتەم کۆمپیوتەرەکە تەنیا لە 19 چرکەدا شیکاری کرد!

2 بەردەستە بۆ خەڵک نەک تەنیا تاقیگەی نهێنی

ئەمە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تاقیگەیی نهێنی تاقی نەکراوەتەوە، بەڵکو کۆمپانیای IBM ئەم ئامێرەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە (کلاود) خستووەتە بەردەستی رای گشتی، تاوەکو توێژەران و زانکۆکانی جیهان بتوانن سوودی لێ وەرگرن.

لە داهاتوودا ئەمە چ سوودێکی بۆ مرۆڤ دەبێت؟
ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ یاری و فەیسبووک بەکارنایەت، بەڵکو بۆ گۆڕینی ژیانی مرۆڤایەتییە:

دۆزینەوەی دەرمانی نوێ

دەتوانێت لە چەند رۆژێکدا شیکاری بۆ پێکهاتەی ڤایرۆس و دەرمانەکان دەکات بۆ نەخۆشییە سەختەکانی وەک شێرپەنجە، کە پێشتر دەیان ساڵی دەویست.

پاتری و وزەی پاک

دۆزینەوەی کەرەستەی نوێ بۆ دروستکردنی پاتریی ئۆتۆمبێل کە هەزاران کیلۆمەتر بڕوات و لە چەند خولەکێکدا بارگاوی بێتەوە.

AI بەهێزکردنی ژیریی دەستکرد

بەخشینی هێزێکی ژماردن و بژاردنی داتای هێندە گەورە بە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد کە پێشتر وێنا نەدەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە