کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریچارد واڵتەرز, جێگری بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی. وێنە: ئەلتەرنێت

ریچارد واڵتەرز, جێگری بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی. وێنە: ئەلتەرنێت

جیهان

جێگری بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی دەستی لەکارکێشایەوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات
جیهان10-11-2026

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە
جیهان10-11-2026

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون
جیهان10-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون

رووداو دیجیتاڵ 

ریچارد واڵتەرز، جێگری بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی پێشکێش کرد. ئەمەش وەک یەکەمین دەستلەکارکێشانەوەی گەورە دادەنرێ لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلە گۆڕانکارییەی چاوەڕوان دەکرێ دوای دەستبەکاربوونی ستیڤن میڵەر وەک بەرپرسی نوێی ستافی کۆشکی سپی رووبدات.

رۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێسدا ستیڤن میڵەری لە شوێنی سوزی وایڵز وەک بەرپرسی نوێی ستافی کۆشکی سپی دەستنیشان کرد. 

رۆیشتنی واڵتەرز کە یەکێک بوو لە نزیکترین هاوپەیمان و یاریدەدەرە سیاسییەکانی وایڵز و پەیوەندیی نێوانیان بۆ زیاتر لە 10 ساڵ دەگەڕێتەوە، ئاماژەیە بۆ دەستپێکی گۆڕانکاری لە کۆشکی سپی و وەرگرتنی پێگە بەهێزەکان لەلایەن تیمەکەی میڵەرەوە.

واڵتەرز لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "خزمەتکردنی سەرۆک ترەمپ گەورەترین شانازیی ژیانم بووە و هەمیشە سوپاسگوزاری سوزی وایڵز دەبم بۆ ئەم دەرفەتە. ستیڤن تیمێکی بڕواپێنەکراو و لێهاتوو بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی سەرۆک پێکدەهێنێت و منیش لە دەرەوە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بەشداریکردنم لەو هەوڵانەدا."

لە بەرامبەردا، ستیڤن میڵەر ستایشی واڵتەرزی کرد و گوتی: "ریچارد ئەندامێکی زۆر بەنرخی کۆشکی سپی بووە و یارمەتیدەر بووە لە بەدەستهێنانی گەورەترین سەرکەوتنەکانی ئیدارەکە. هەرچەندە ئەو کۆشکی سپی جێدەهێڵێت، بەڵام لە دەرەوە بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنمان، لە کاتێکدا ئێمە بە هەموو هێزمانەوە کاردەکەین بۆ سەرخستنی سەرۆک ترەمپ و خەباتە بوێرانەکەی بۆ رزگارکردنی ئەمریکا."

واڵتەرز رۆڵێکی بەرچاوی لە هەر سێ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا هەبووە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لێژنەی دەستبەکاربوونی ترەمپ بوو لە ساڵی 2025دا، پێش ئەوەی لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا پەیوەندی بە تیمی کۆشکی سپییەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات
جیهان10-11-2026

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە
جیهان10-11-2026

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون
جیهان10-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە