کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەفرگرەکانی یەکێک لە مارکێتەکانی پاریسە و بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە. وێنە: Reuters

بەفرگرەکانی یەکێک لە مارکێتەکانی پاریسە و بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە. وێنە: Reuters

جیهان

فەرەنسا سوپای پاسدارانی ئێران بە هێرشکردنە سەر بەفرگرەکانی ئەورووپا تۆمەتبار دەکات

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات
جیهان10-11-2026

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە
جیهان10-11-2026

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون
جیهان10-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون

رووداو دیجیتاڵ


حکومەتی فەرەنسا بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانەوە بووە، کە لە مانگی رابردوودا سیستمی ساردکەرەوە و بەفرگرەکانی سەدان مارکێتی گەورەی لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا پەکخست، هاوکات پاریس باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت کرد و بەڵێنی دا لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەورووپا سزای تووند بەسەر تاراندا بسەپێنێت. 

رۆژی دووشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی رۆژانی 11 و 12ـی تشرینی یەکەم گوتی، "دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە ئەم هێرشە لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوە."

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشە لە رووی قەبارە و ئاستی دووژمنکارییەوە بێوێنەیە و رایگەیاند، "لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەورووپا سزای پێویست بەسەر سەرجەم ئەوانەدا دەسەپێنین کە بەرپرسیارن لەم هێرشە." هاوکات باڵیۆزی ئێرانیش لە پاریس بۆ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بانگهێشت کرا.

لێکۆڵینەوە لە یەکەی "شەهید کاوە"ـی سەر بە سوپای پاسداران

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکەی وەزیری دەرەوە، لۆر بیکۆ، داواکاری گشتیی پاریس ئاشکرای کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری لە دژی فەرماندەی یەکەیەکی هێرشبەری ئەلیکترۆنیی سەر بە سوپای پاسداران و دوو لە جێگرەکانی دەستیپێکردووە.

داواکاری گشتی ناوی یەکەکەی بە "شەهید کاوە" ناوبرد، کە بە گوتەی ئەو سەر بە ناوەندی ئەلیکترۆنی و سایبەریی سوپای پاسدارانی ئێرانە.

هێرشە ئەلیکترۆنییەکە کۆنترۆڵی پلەی گەرمای بەفرگر و ساردکەرەوەکانی سەدان فرۆشگەی لە سەرانسەری فەرەنسادا تێکدابوو؛ لە هەندێک شوێندا پلەی گەرمای ساردکەرەوەکان هێندە بەرزکرابووەوە کە ئاگریان گرتبوو، ئەمەش بووە هۆی تێکچوون و لەناوچوونی بڕێکی زۆر لە گۆشت و بەرهەمە بەستووەکان کە زیانەکەی بە دەیان ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

ئەم رووداوە لەم مانگەدا شەپۆلێکی دیکەی بەدوادا هات و زیاتر لە 100 فرۆشگەی لە حەوت وڵاتی دیکەی ئەورووپادا گرتەوە، تەنانەت لە نێو فەرەنساشدا کاریگەری لەسەر بەفرگرەکانی ناوەندی کۆگاکردنی خوێن دروستکرد و کارمەندانی ناچار کرد خوێنە کۆکراوەکان بۆ شوێنی سەلامەتتر بگوازنەوە.

ئەم تۆمەتانەی فەرەنسا هاوکاتن لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەبارەی لەکارکەوتنی بەفرگرەکانی چەندین بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە مانگی ئابدا، کە بەرپرسانی سەربازیی واشنتن گومانیان لە ئێران هەبووە و لەم بارەیەوە لەگەڵ فەرەنسییەکان لە هاوئاهەنگیدان.

بابەتی پەیوەندیدار

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات
جیهان10-11-2026

ئوسترالیا کۆنترۆڵی ژیریی دەستکرد تووندتر دەکات؛ دەستەی چاودێری دادەمەزرێنێت و سەرپێچیکاران سزادەدات

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە
جیهان10-11-2026

هێگسەس: لە مێژووی ئەمریکادا هیچ وەزیرێکی جەنگ لە کاتی ئۆپەراسیۆندا لەسەر کار لانەدراوە

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون
جیهان10-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە بولگاریا 11 کەس مردن و 50 کەس بریندار بوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە