کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: AFP

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

روبیۆ: سزاکانمان هێندە وێرانکەرن پێویستمان بە شەڕی گەورە لەگەڵ ئێران نییە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

رووداو دیجیتاڵ

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە پاریس رایگەیاند، سزای ئابووریی واشنتن بەرامبەر ئێران هێندە "تووند و وێرانکەرە" کە پێویست بە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و جەنگ ناکات.

روبیۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا بە هاوپەیمانەکانمانم گوت، ئەو ئازارە ئابوورییەی ئێستا بەسەر رژێمی ئێراندا دەسەپێندرێ لە رادەبەدەر و بێ وێنەیە. گوشارەکە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و سزاکان بە تێپەڕبوونی کات سەختتر و بەئازارتر دەبن." 

روبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە دەسەڵاتدارانی تاران بەرپرسن لە دۆخی وڵاتەکەیان و گوتی: "ئەو رژێمە تووندڕۆیەی شێتەکان ئەم دۆخەیان بەسەر گەلی خۆیاندا سەپاندووە و وڵاتی خۆیان وێران دەکەن."

سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ئێران زۆر ئارەزووی گەیشتن بە رێککەوتن دەکات، بەڵام ئەو مەرجانەی دایاندەنێ تەواو بێ مانا و نالۆژیکین. روبیۆ لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداری دا و گوتی: "مەرجەکانی ئەوان بە هیچ شێوەیەک جیدی نین، بەڵام دەکرێ دۆخەکە بگۆڕدرێ، چونکە دواجارە مرۆڤ پێویستی بەوەیە خواردنێک دەستبخات بۆ ئەوەی بژی."

بەرگریکردن لە وەزیری جەنگ

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مارکۆ روبیۆ بەرگری لە پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا کرد لە بەرامبەر ئەو رەخنانەی لە لایەن هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێسەوە لەسەر بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ئاراستەی دەکرێن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، پنتاگۆن بە تەواوی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و رایگەیاند: "پیت هێگسەس نەوەک تەنیا فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان (دۆناڵد ترەمپ)ی جێبەجێ کردووە، بەڵکو کارەکەی بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر و سەرکەوتووانە ئەنجامداوە."

ئەم هەڵوێستە نوێیەی واشنتن لە پاریس دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لەسەر داوای نێوەندگیرە هەرێمییەکان، بەتایبەت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە کۆشکی سپی، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی کاتی هێرشە سەربازییەکان بۆسەر ئێران رابگرێ، بەڵام گوتیشی کە گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز وەک خۆی دەمێنێتەوە تاوەکو رێگری لە هەر هەناردەیەکی نەوت و جموجووڵێکی سەربازی ئەو وڵاتە بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە