کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ترەمپ: ئەگەر ئێران رێکنەکەوێت، بە گورزێکی پێنج هێندە بەهێزتر لەوەی پێشوو لێی دەدەین

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى وڵاتەکەى رایگەیاند، لەسەر داوای وڵاتانی کەنداو بڕیاری داوە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران رابگرێ و دەرفەت بە رێککەوتن بدات؛ هاوکات هۆشداری دا لەوەى ئەگەر هێرشی سەربازی بکەنەوە، ئەوا "پێنج هێندە گەورەتر دەبێت لە لێدانی یەکەم."

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ئیدارەکەی تواناکانی سوپای ئێرانی لەنێوبردووە و ئابووریی وڵاتەکەی تووشی ئیفلیجی کردووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکردایەتیی ئێران خوازیاری رێککەوتنە و بەهۆی هەڵاوسانی 301% و نەبوونی دارایی بۆ هێزە چەکدارەکانی، لە دۆخێکی تەواو شڵەژاودان.

سەبارەت بەوەی شەڕی ئێران تاوەکو کەی دەخایەنێت، دۆناڵد ترەمپ گوتی، واشنتن دەتوانێ لە ماوەیەکی زۆر کورتدا دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بژاردەی دیپلۆماسی و گوشاری ئابووریی پێ باشترە.

ترەمپ گوتی: "هۆکاری ئەوەی بەم شێوازە کار دەکەین ئەوەیە کە دوای گفتوگۆکانمان لەگەڵ قەتەر—وەک دەزانن سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە کۆشکی سپی بوو—هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە، ئیمارات، بەحرێن و کوێت، کە وڵاتانی دراوسێن و بە تووندی هێرشیان کرابووە سەر، ئەوان پێیان باشترە بەم شێوازە و بەبێ شەڕ کێشەکە چارەسەر بکرێ، لە بری ئەوەی گورزێکی دیکە بووەشێنین کە نزیکەی پێنج هێندە گەورەتر دەبێت لە هێرشەکەی پێشوو."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر لە رێگەی بۆمبهاوێژەکانی B-2ـەوە ناوەندەکانی پیتاندنی ئەتۆمیی ئێرانی بە تەواوی لەنێوبردووە، جەختیشی کردەوە کە رێگە نادەن ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

بەرگریکردن لە پیت هێگسەس

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ بەرگرییەکی تەواوی لە پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا کرد لە بەرامبەر ئەگەری دەنگدانی کۆنگرێس بۆ لەسەرکارلابردنی و ئاماژەی بەوە کرد کە نائومێد دەبێت ئەگەر هەر کۆمارییەک دەنگ بە دوورخستنەوەی بدات.

ترەمپ لە باسکردنی وەزیری جەنگدا گوتی: "پیت دوو جەنگی یەکلاییکەرەوەی بەڕێوەبردووە؛ لە ڤەنزوێلا و لە ئێران سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا. لە ڤەنزوێلا لە 40 بۆ 48 خولەکدا هەموو شتێک کۆتایی هات و نەوتی ئەو وڵاتەمان خستە ژێر کۆنترۆڵ کە وەک کانی زێڕ وایە، رێگریمان لە رووسیا و چین کرد کە چاوی تێببڕن. لە شەڕی ئێرانیشدا هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و سیستمی دژەئاسمانیمان بە تەواوی لەنێوبرد."

سەبارەت بە پرسی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، دۆناڵد ترەمپ هێڵی جیاکەرەوەی لە نێوان تاوانباران و کرێکارانی ئاساییدا کێشا و گوتی، لەپێشینەی کارەکانیان دەرکردنی "خراپترینی خراپەکان" بووە، لەوانە بازرگانانی مادەی هۆشبەر، بکوژان و ئەندامانی تاقمە تاوانکارییەکان.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چارەنووسی کارمەندانی هۆتێلەکان، خزمەتگوزاران و جووتیارانی پەناخواز کە باج دەدەن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئێمە بە هەمان شێوازی تاوانباران گوشارمان نەخستووەتە سەر ئەو چینە و گوشارەکانمان بۆ سەر کرێکارانی کێڵگە و هۆتێلەکان تەنانەت نزیکیش نییە لەو گوشارەی لەسەر تاوانباران هەمانبووە."

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە