کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی لە 09-11-2026. وێنە: ئاژانسی فرانس پرێس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی لە 09-11-2026. وێنە: ئاژانسی فرانس پرێس

جیهان

راپۆرتێک: ترەمپ بەنیازە پیاوێک بکاتە گوتەبێژی کۆشکی سپی

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێک ئاماژە بەوە دەدات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەنیازە پۆستی گوتەبێژی کۆشکی سپی بە پیاوێک بسپێرێت و بەپێی زانیارییەکان، بێن فێرگسن، پێشکێشکار و شرۆڤەکاری نەریتخواز وەک بەربژێری سەرەکی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاریکراوە. ئەگەر ترەمپ ئەو بڕیارە بدات، دەبێتە یەکەمین پیاو لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا کە پۆستەکە وەربگرێت.


رۆژی چوارشەممە 11-11-2026 تۆڕی هەواڵیی فۆکس نیووز لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، "ترەمپ پێی خۆشە پیاوێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکات و چەندین کەس لە دەوروبەری پێیانگوتووە کە ئەمە بیرۆکەیەکی باشە." سەرچاوەیەکی دیکەش پشتڕاستیکردووەتەوە، بێن فێرگسن لە پێشەنگی بەربژێرەکاندایە.

فێرگسن پێشکێشکاری بەرنامەی رادیۆیی ناسراوی The Ben Ferguson Show یە و پێشتریش وەک شرۆڤەکاری سیاسی لە کەناڵی (سی ئێن ئێن)یش دەرکەوتووە. 

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە فۆکس نیووزی راگەیاندووە، فێرگسن "یەکێکە لە دەنگە هەرە بەهێزەکانی پشتیوانی ترەمپ و بە بەردەوامی رووبەڕووی لایەنگریی میدیا دەبێتەوە؛ شارەزایی ئەو رێک ئەوەیە کە ئیدارەکە پێویستی پێیەتی لە کاتێکدا رووبەڕووی کۆنگرێسێکی نوێ دەبێتەوە." سەرەڕای ئەمەش، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ترەمپ تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر فێرگسن یەکلایی نەکردووەتەوە.

بەربژێرەکانی دیکە کێن؟
جگە لە فێرگسن، ناوی چەندین کەسایەتیی دیکەش لەنێو کۆشکی سپیدا هەن:

 سکۆت جێنینگز: شرۆڤەکاری سیاسی لە سی ئێن ئێن و بەرپرسی پێشوو لە ئیدارەی جۆرج دەبلیو بوش.
 ستیڤن چیۆنگ: بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی.
 ماتیۆ بۆیل: سەرنووسەری ماڵپەڕی برایتبارت.
 ئاری فلایشەر: گوتەبێژی پێشووی کۆشکی سپی لە سەردەمی خولی یەکەمی بوش.

پۆستی گوتەبێژی کۆشکی سپی لە نێوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە بەتاڵە، دوای ئەوەی کەیتی زاکەرایا تەنیا دوای هەفتەیەک لە وەرگرتنی پۆستەکە و بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی رەخنەی تووند لە یەکەمین کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی 14 خولەکیدا، لەسەر داوای ترەمپ دەستی لەکارکێشایەوە. پێش ئەویش، کارۆلاین لێڤیت لە کۆتایی مانگی ئاب بەهۆی مۆڵەتی دایکایەتی پۆستەکەی جێهێشتبوو.

لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا (خولی یەکەمی ترەمپ، سەردەمی جۆ بایدن و خولی دووەمی ترەمپ)، حەوت ژن لەسەریەک پۆستی گوتەبێژی کۆشکی سپییان بەڕێوەبردووە کە بریتی بوون لە: سارە هەکەبی ساندەرز، ستێفانی گریشام، کەیلی مەکێنانی، جێن ساکی، کارین ژان پیێر، کارۆلاین لێڤیت و کەیتی زاکەرایا.

 شۆن سپایسەر کە لە سەرەتای ساڵی 2017 بۆ ماوەی چەند مانگێک لە پۆستەکەدا بوو، دواین پیاو بووە وەک گوتەبێژی کۆشکی سپی کاری کردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە