کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەشتییەکی جەنگیی ئەرجەنتین

کەشتییەکی جەنگیی ئەرجەنتین

جیهان

ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئەرجەنتینی خستە لیستی تیرۆری وڵاتەکەی

سینا سۆما

سینا سۆما

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەکو کاردانەوە بەرامبەر هەنگاوەکەی حەوت مانگ لەمەوبەری ئەرجەنتین بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتەی وەک (رێکخراوی تیرۆریستی) ناساند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی بنەمای مامەڵەی هاوشێوە و بە پشتبەستن بە یاسای پەسندکراوی ساڵی 2019ی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەرکراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، "بەرپرسیارێتیی سەرجەم لێکەوتەکانی ئەم هەنگاوە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ئەرجەنتین."

پێشتریش ئێران، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانیی بەریتانیای وەک رێکخراوی تیرۆریستی ناساندبوو.

حکومەتی ئەرجەنتین لە 31ی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی خستە نێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی خۆیەوە و رایگەیاند، ئەو بڕێارەی بە پشتبەستن بە رۆڵی سوپای پاسداران و پشتیوانییەکانی لە حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشە تیرۆریستییەکانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لە ئەرجەنتین دەرکردووە، لەوانەش تەقینەوەکەی ساڵی 1994 لە ناوەندی جووەکانی ئامیا کە بووە هۆی کوژرانی 85 کەس.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژێک دوای ئەو بڕیارە، هەنگاوەکەی ئەرجەنتینی سەرکۆنە کرد و بە "هەڵەیەکی ستراتیژی" وەسفی کرد. 

حکومەتی ئەرجەنتینیش لە کاردانەوەی راگەیێندراوەکەی تاران دا، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە بوینس ئایرس وەک "کەسێکی نەخوازراو" ناساند و 48 کاتژ مۆڵەتی پێدا، خاکی ئەو وڵاتە جێبهێڵێت.

هەروەها ئەرجەنتین یەکێک بوو لەو 10 وڵاتەی کیشوەری ئەمریکا، کە رۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2026 لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سیاسەتەکانی ئێرانیان لە وڵاتانی رۆژئاوا سەکۆنە کرد و تارانیان بە ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بە پشتگیریکردن لە هێزە بەوەکالەتەکانیان تۆمەتبار کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە
جیهان12-11-2026

دیپلۆماسیی چڕ لە ئەنتالیا؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کۆبووەوە

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟
جیهان11-11-2026

لە نەوتەوە بەرەو ژیریی دەستکرد؛ ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە بازاڕێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا؟

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!
جیهان11-11-2026

ئەحمەد موفتی بۆ باسم بەدری: کێ ماڵی خۆی دەسووتێنێت و کارەبا و گاز لە خەڵکی خۆی دەبڕێت؟!

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە