کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

توێژینەوەیەک: یەک تەقینەوەی ئەتۆمی لە خوولگەدا دەتوانێت 99٪ـی مانگە دەستکردەکان لەنێوببات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ لە ئەمریکا هۆشدارییەکی مەترسیدار دەدات و رایدەگەیێنێت، تەنیا یەک تەقینەوەی ئەتۆمی لە بەرزاییەکی زۆر لە نێو خولگەی زەویدا، دەتوانێت لە ماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی تەواوی مانگە دەستکردەکان پەکبخات و جیهان لە تەواوی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی، ئینتەرنێت و کەشوهەوا بێبەش بکات و مرۆڤایەتی 100 ساڵ بگەڕێنێتەوە دواوە و تاوەکو 100 ساڵی دیکەش نەتوانرێت هیچ مانگێکی دیکەی دەستکرد رەوانەی بۆشایی بکرێت.

ئێستا زیاتر لە 13 هەزار مانگی دەستکرد بە دەوری زەویدا دەسووڕێنەوە کە بوونەتە بڕبڕەی پشتی ژیانی رۆژانەی مرۆڤایەتی لە بوارەکانی ئینتەرنێت، پەیوەندیی تەلەفۆنی، کەشناسی و سیستمی دیاریکردنی شوێن (GPS). بەڵام بەپێی توێژینەوەی هاوبەشی زانایانی زانکۆی ویسکۆنسن-مادیسن و زانکۆی پرینستن، ئەم مانگە دەستکردانە بە تەواوی بێبەرگرین بەرامبەر هەر چەکێکی ئەتۆمی کە لە بۆشایی ئاسماندا بتەقێنرێتەوە.

تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکەی ستارفیش پرایم
وێنە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکەی ستارفیش پرایم، کە لە ساڵی 1962 لە بەرزایی 400 کیلۆمەتر لەسەر زەریای هێمن تەقێندرایەوە ـ وێنە: هێزی ئاسمانیی ئەمریکا

لە کاتی تەقینەوەیەکی ئەتۆمیدا چی روودەدات؟

زانایان لە رێگەی تاقیکردنەوەی کۆمپیوتەرییەوە تاقیکردنەوەیان بۆ تەقینەوەی کڵاوەیەکی ئەتۆمی بە کێشی یەک مێگاتۆن لە بەرزیی 500 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی زەوی کردووە، ئەنجامەکانیش بەم شێوەیە خێرا و وێرانکەر بوون:

• لە رۆژی یەکەمدا: 25٪ـی مانگە دەستکردەکان پەککەوتوون. 25٪
 
• لە کۆتایی رۆژی سێیەمدا: 78٪ـی مانگە دەستکردەکان لەکارکەوتوون. 78٪
 
• دوای یەک هەفتە: 98٪ـی مانگە دەستکردەکان سووتاون. 98٪
 
• لە رۆژی 15ـەمدا: 99.4٪ـی مانگە دەستکردەکان بە تەواوی لەنێوچوون. 99.4٪
 
تەنانەت ئەگەر مانگە دەستکردەکان قەڵخانی بەرگریی تیشکیان بۆ دانرابێت، لە ماوەی 30 رۆژدا 99.3٪ـیان بە تەواوی لەکاردەکەون.

بۆچی تیشکدانەوەکە هێندە بەهێزە؟

بە گوتەی توێژەران، کاتێک بۆمبێکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسماندا دەتەقێتەوە، تەنۆلکە تیشکدەرەکان لە نێو بواری موگناتیسیی زەویدا گیردەخۆن و پشتێنەیەکی دەستکردی تیشکدانەوەی کوشندە دروستدەکەن، بەمەش هەموو ئەو مانگە دەستکردانەی بە دەوری زەویدا دەسووڕێنەوە، رۆژانە چەندین جار بە نێو ئەو تیشکەدا تێپەڕدەبن تاوەکو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیان بە تەواوی لەکاردەکەون.

❞ لە ماوەی 10 ساڵدا نزیکەی چوار هەزار پارچەی شکاو و مەترسیدار لە بۆشایی ئاسماندا بڵاودەبنەوە، کە ئەمەش ناردنی هەر مانگێکی نوێی دەستکرد بۆ ماوەی 100 ساڵ ئەستەم دەکات"

جیا لەوەش، لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی مانگە دەستکردەکان دەبێتە هۆی پێکدادانیان لەگەڵ یەکدیدا لە بۆشایی ئاسماندا. پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمدا 20 پێکدادانی گەورە رووبدات، لە ماوەی 10 ساڵیشدا نزیکەی چوار هەزار پارچەی شکاو و مەترسیدار لە بۆشایی ئاسماندا بڵاودەبنەوە، کە ئەمەش ناردنی هەر مانگێکی نوێی دەستکرد بۆ ماوەی 100 ساڵ ئەستەم دەکات.

ئەم مەترسییە ئەندێشەیی نییە، لە ساڵی 1962ـدا ئەمریکا لە تاقیکردنەوەیەکی سەردەمی جەنگی سارددا بۆمبێکی ئەتۆمیی بە ناوی ستارفیش پرایم لە بەرزیی 400 کیلۆمەتر تەقاندەوە و لەو کاتەشدا چەندین مانگی دەستکرد پەککەوتن، ئەمەش وای لە زلهێزەکان کرد رێککەوتنی قەدەخەکردنی چەکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسماندا واژۆ بکەن. زانایانیش هۆشداری دەدەن کە دەبێت بە هەموو شێوەیەک رێگری لە بردنە سەرەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ بۆشایی ئاسمان بکرێت، ئەگەرنا ژیانی تەکنەلۆجی لەسەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک لەمەوبەر.

تەقینەوەی ستارفیش پرایم لە ئاسمانی هۆنۆلولو
وێنە تەقینەوەی ستارفیش پرایم وەک ئەوەی لە شاری هۆنۆلولوەوە بینراوە ـ وێنە: حکومەتی ئەمریکا / ویکیمیدیا کۆمۆنز

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە