کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێکی بێلانە لەسەر شەقامێکی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا. وێنە: AP

کەسێکی بێلانە لەسەر شەقامێکی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا. وێنە: AP

جیهان

ئاژانسی کاری ئەڵمانیا: ژمارەی ئەکادیمییە بێکارەکان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست

کەهی مەحموود

کەهی مەحموود

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کەهی مەحموود
کەهی مەحموود12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"


رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی نوێترین ئامارەکانی ئاژانسی فیدراڵیی کاری ئەڵمانیا (BA)، ئەم ساڵ 372 هەزار کەسی خاوەن بڕوانامەی ئەکادیمی بێکار بوون، بەوەش ژمارەی ئەکادیمییانی بێکار گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، کە زۆربەیان دەرچووانی تەمەن خوار 30 ساڵن.  


رۆژی چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، ئاژانسی فیدراڵیی کار ئامارەکانی بێکاریی لە نێو کەسانی ئەکادیمیدا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بێکاری لە نێو ئەو توێژەدا "بە شێوەیەکی بەردەوام" زیادی کردووە. ئەو دەزگایە ئاماژە بەوە دەکات کە بێکاریی ئەکادیمییەکان بەپێی بەشەکان دەگۆڕێت.

ئامارەکانی (BA) دیاری دەکەن کە لە ساڵی 2025دا 4.6%ی دەرچووانی بەشە زانستییەکان رووبەڕووی بێکاری بوونەتەوە، لە بەرامبەردا 3.8%ی ئەندازیاران بێکار بوون، بەڵام بێکاری لە نێو دەرچووانی بەشەکانی پەروەردەدا لە 2% کەمتر بووە.

ئاژانسەکە جەختی کردەوە، خوێندن هێشتا وەک گەرەنتییەک لە دژی بێکاری دەمێنێتەوە. رێژەی بێکاری لە نێو ئەکادیمییەکان لە ساڵی 2025دا 3.3% بووە، کە ئەمە نیوەی رێژەی بێکاریی گشتیی دانیشتووانە. لە نێو کەسانی خاوەن پیشەدا ئەم رێژەیە کەمێک بەرزتر بووە و گەیشتووەتە 3.6%. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فیدراڵیی کار، رێژەی بێکاری لە نێو ئەو کەسانەی هیچ پیشەیەکیان دەست نەکەوتووە، لە 21% زیاتر بووە.

هۆکارەکانی بێکاریی ئەکادیمییەکان

ئاژانسی کار، دۆخی ئابووریی نائارام و زێدە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد وەک هۆکاری سەرەکیی بێکاریی ئەکادیمییەکان دەستنیشان دەکات و گوتی: "بەر لە هەموو شتێک گەنجانی قۆناخــی دەستپێکی کار لەم دۆخە کاریگەر دەبن، بەڵام بە گشتی پێشبینی ناکرێت ژیریی دەستکرد بتوانێت بە تەواوی هەموو پیشەکان لە ناو بەرێت."

ژیرکاریی دەستکرد 800 هەزار هەلی کار لە ناو دەبات

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی هەمان دەزگا، ئەندریا نالێس بە رۆژنامەی "هاندێڵسبلات"ـی ئەڵمانیی رایدەگەیێنێت، بەپێی پێشبینییەکانیان لە ماوەی 15 ساڵی داهاتوودا، ژیریی دەستکرد دەبێتە هۆی لە ناوچوونی نزیکەی 800 هەزار هەلی کار.

نالێس روونی کردەوە: "ئەم کەمبوونەوەی کارە، کاریگەریی قورستری دەبێت بۆ سەر هەندێک کەرتی تایبەت، بەتایبەت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری، کارە شیکارییەکانی بواری بیمە (سگۆرتە) و بانکەکان." ئەو هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەم کەمبوونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی هەلی کار بەهۆی گۆڕانکاریی دیموگرافییەوە، کە لە ئەورووپا بە گشتی و ئەڵمانیا بە تایبەتی ساڵانە نزیکەی 500 هەزار هەلی کار کەم دەکات.

هەژاری لە نێو کەسانی خوێندەواردا

ئاژانسی فیدراڵیی کار هەروەها لە سەرەتای ساڵی 2026دا رایدەگەیێنێت کە ژمارەی ئەو کەسانەی خاوەنی بڕوانامەی باڵان (وەک زانکۆ و پەیمانگە باڵاکان) کە کەوتوونەتە ژێر مەترسیی هەژارییەوە، گەیشتووەتە 1.9 ملیۆن کەس. بەراورد بە ساڵی 2022، ژمارەیان بە 350 هەزار کەس زیادی کردووە.

لەم کاتەدا لە ساڵی 2025دا، ژمارەی کەسانی خاوەن ئاستی باڵای خوێندن بەراورد بە ساڵی 2022، بە نزیکەی 1.6 ملیۆن کەس زیادی کردبوو، واتە گەیشتووەتە 21.04 ملیۆن کەس لە بەرامبەر 19.41 ملیۆنەکەی پێشوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە