کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک کۆشکی سپی؛ دوو کەس کوژران و سێی دیکەش بریندارن

دیار کوردە

دیار کوردە

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە بە کاتی واشنتن، رووداوێکی تەقەکردن لە ناوەڕاستی پایتەختی ئەمریکا و لە دووریی چەند کیلۆمەترێک لە کۆشکی سپی روویدا؛ بەهۆی هەستیاریی شوێنەکەوە هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتنە ناوچەکە و شەقامەکانیان داخست. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، تەقەکەرەکە بەهۆی کێشەیەکەوە چوار کەسی بریندار کردووە و پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەنێو باڵەخانەیەک و شەقامێکی ناوجەرگەی واشنتن دی سی، رووداوێکی تەقەکردن روویدا کە بەهۆیەوە هێزێکی یەکجار زۆری ئەمنی لە پۆلیس، ئێف بی ئای (FBI)، سکرێت سێرڤس و هێزەکانی دیکە گەیشتنە شوێنەکە و شەقامەکانیان بەتەواوەتی داخست. گرنگیی رووداوەکە لەوەدابوو کە تەنیا چەند خولەکێک لە کۆشکی سپی و شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپەوە دوور بوو، ئەمەش وایکرد میدیایەکی زۆر روو لە ناوچەکە بکەن.

مۆنتێز تۆری، کە شایەتحاڵێکی رووداوەکەیە، دەڵێت: «کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلە بیناسازییەکەمدا دانیشتبووم، تێبینیم کرد ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس بە خێراییەکی زۆر بە شەقامی 15 بەرەو باکوور دەڕۆیشتن، بینیم ئۆتۆمبێلی زیاتر تێدەپەڕین. بۆیە رۆیشتمە یەکتربڕی شەقامی 15 و شەقامی پی (P Street)، لەوێ بینیم ئەفسەرانی پۆلیس و ئەی تی ئێف (ATF) تفەنگیان پێیە، یەکێک لە ئەفسەرەکانی پۆلیس پێیگوتم کە تەقەکەرێکی چالاک لە ناوچەکەدایە و پێویستە ئێرە بەجێبهێڵم».

تۆم وینی، شایەتحاڵێکی دیکەیە کە لەنێو باڵەخانەکەدا بووە، ئەو رووداوەکە بەمجۆرە دەگێڕێتەوە: «لەنێو باڵەخانەکەی خۆمدا دەنگی تەقەکانی هێرشبەرەکە دەبیسترا؛ کاتێک لە سەنتەری لەشجوانییەکە هاتە دەرەوە چەند تەقەیەکی کرد و دواتر چووە نێو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە بەرامبەر باڵەخانەکەی من. پۆلیس گەمارۆی ئەو باڵەخانەیەی دا و قسەیان لەگەڵدا کرد، پاشان چوونە نهۆمی حەوتەم، بەڵام هێرشبەرەکە بەرلەوەی پۆلیس بگاتە لای، تەقەی لە خۆی کردبوو».

دواتر پۆلیسی واشنتن دی سی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ئەنجامدا و وردەکاریی رووداوەکەی خستەڕوو. جێف کارۆڵ، بەرپرسی پۆلیسی واشنتن دی سی رایگەیاند: «کەمێک پێش کاتژمێر 8:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، راپۆرتی تەقەکردنێکمان لە بلۆکی 1500ـی شەقامی 15 پێگەیشت لەنێو هۆڵێکی وەرزشیدا. ئەفسەرەکان دەستبەجێ رەوانەی ناوچەکە کران و لە ماوەی 30 چرکەدا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. سەرەتا پیاوێکی پێگەیشتوویان دۆزییەوە کە تەقەی لێکرابوو، پاشان ئێمە بە گشتی چوار کەسمان دۆزییەوە کە تەقەیان لێکراوە و گواستراونەتەوە، هەروەها کەسێکیش هەر لێرە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە».

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، تەقەکەرەکە کێشەی لەگەڵ خاوەنی باڵەخانەکە هەبووە، سەرەتا لەنێو هۆڵی وەرزشیی نێو باڵەخانەکەدا تەقەی لە کەسێک کردووە و دواتر چەند کەسێکی دیکەشی بریندار کردووە؛ لە کۆتاییدا و بەرلەوەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت، تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە