کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ترەمپ: پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی ئامێرى کۆنەوە بوو

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

14-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد14-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەککەوتنی سیستمی پەیوەندییەکان کە بۆ زیاتر لە چوار کاژێر هاتووچۆی ئاسمانیی وڵاتەکەی راگرت، پەیوەندی بە هێرشی ئەلیکترۆنی و ژیریی دەستکردەوە نییە، بەڵکو بەهۆی کۆنیی ژێرخانی سیستمەکەوەیە کە تەمەنی ئامێرەکانی نزیکەی 55 ساڵە.

دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی رۆژی هەینی (بە کاتى واشنتن) لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی نەیارانی بیانی یان بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لەو رووداوەدا، بە میدیای وڵاتەکەى راگەیاند کە "وا دیار نییە" هێرشی ئەلیکترۆنی یان رووداوێکی پەیوەست بە ژیریی دەستکرد بووبێت.

سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە کە پشکنین بۆ ئەگەری هێرشی ئەلیکترۆنی هەمیشە یەکەم هەنگاوی بەرپرسانە و ئاماژەی بەوەش دا کە هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە. ترەمپ دڵنیایی دا لەوەى ئەگەر هەر بەڵگەیەک لەسەر بوونی هێرشی ئەلیکترۆنی دەربکەوێ، تیمەکەی دەستبەجێ رای گشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

ترەمپ هۆکاری سەرەکیی پەککەوتنەکەی گەڕاندەوە بۆ تەکنەلۆژیای بەسەرچوو و گوتی: "وا دیارە دۆخەکە بەو جۆرەیە کە کۆمەڵێک ئامێری کۆن و تێکشکاو لەو ژێرخانەدا هەن کە دەستەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا بۆ ئاراستەکردنی فڕۆکەکان لە ئاسماندا پشتیان پێدەبەستێت." سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، دەستەی فڕۆکەوانی پشت بە ئامێرگەلێک دەبەستێت کە تەمەنیان نزیکەی 55 ساڵە و راشیگەیاند کە ئیدارەکەی لەگەڵ کۆنگرێس کار دەکات بۆ گۆڕینی ئەو ئامێرە کۆنانە، هەرچەندە هێشتا پڕۆسەی نوێکردنەوەکە تەواو نەبووە.

لە لایەکی دیکەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپیدا شۆن دەفی، وەزیری گواستنەوە گوتی، ترەمپ لەگەڵ دەستپێکردنی پەککەوتنەکە بەرپرسانی لە نووسینگەکەی کۆکردووەتەوە و سەرکردەکانی راسپاردووە بۆ بەڕێوەبردنی دۆخەکە و ئاگادارکردنەوەی رای گشتی.

هاوکات شۆن دەفی، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا داواکارییەکەی ترەمپی لە کۆنگرێس نوێکردەوە بۆ تەرخانکردنی بودجە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی تەواوەتیی سیستمی چاودێریی ئاسمانی و بڕی داواکارییەکەی پێشووی ئیدارەکەی بە بڕی 20 ملیار دۆلار زیاد کرد و داوای 50 ملیار دۆلاری کرد. بەرپرسانیش پشتڕاستیان کردەوە کە بەستنەوەی ئامێرە نوێیەکان بە ژێرخانە کۆنەکەوە بووەتە هۆی دروستبوونی گوشار لەسەر سیستمەکە و پچڕانی کاتیی رادار و پەیوەندییەکان لە ناوەندە هەرێمییەکاندا.

ئەم پەککەوتنە تەکنیکییە بووە هۆی راگرتنی سەرتاسەریی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکا بۆ نزیکەی چوار کاژێر و هەڵوەشانەوەی نزیکەی شەش هەزار گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. بەپێی داتاکانی دەستەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا، ئەو دەستەیە رۆژانە سەرپەرشتیی زیاتر لە 45 هەزار گەشتی ئاسمانی و گواستنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن و 900 هەزار گەشتیار دەکات، بۆیە هەر پەککەوتنێکی لەم شێوەیە شڵەژانێکی بەرفراوان لە سەرتاسەری وڵاتدا دروست دەکات.

راگرتنی گشتگیری کایەی ئاسمانی لە سەرتاسەری ئەمریکا رووداوێکی زۆر دەگمەنە و ئەمە تەنیا دووەمین جارە لە دوای هێرشەکانی 11ـی سێپتێمبەری 2001ـەوە بڕیارێکی لەم شێوەیە بدرێت. دوایین جار لە کانوونی دووەمی 2023 بوو، کاتێک بەهۆی کێشە لە سیستمی ئاگادارکردنەوەی فڕۆکەوانان بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاژێر سەرجەم گەشتەکان راگیران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە