کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ (لای راست)، دوای کۆبوونەوەکەیان لە فڕۆکەخانەی کەیسمێنت لە بالدۆنێل لە رۆژئاوای دبلن قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکەن. وێنە: پۆڵ فەیس / فرانس پرێس

جیهان

زیلینسکی: لە بەرانبەر چوونە نێو ناتۆ ئەمریکا پێشنیازی کردووە ئۆکراینا دەستبەرداری خاک بێت

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

14-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد14-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، ئەمریکا بۆ یەکەمجار پێشنیازی ئەوەی کردووە وڵاتەکەی دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی بێت بۆ رووسیا، ئەمەش لە بەرانبەر بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ؛ ئاماژەی بەوەش کردووە، رووسیا لە دانوستاندنەکانی ئەم هەفتەیەدا، ئاگربەستی تایبەت بە دامەزراوەکانی وزەی رەتکردووەتەوە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە لێدوانێکدا کە رۆژی شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە گوتی، لەسەر هێرش و هەڵمەتەکانی ئەم زستانە لە جەنگەکەیدا لەگەڵ ئۆکراینا رووسیا "هەموو شتێکی خستووەتە گرەوەوە"؛ هاوکات هۆشداریدا لەوەی، داواکارییەکانی کرێملین بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ئاسایشی ئەورووپا "مەترسیدارن" و رەنگە ببنە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی زیاتر.

لە دوای دوو رۆژ لە دانوستاندنی نێوان ئۆکراینا و رووسیا بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە ئەبوزەبی، زیلینسکی رۆژی هەینی قسەی بۆ میدیا کردبوو، ئەوەش دوای سەردانەکانی بۆ دانیمارک و ئایرلاند کە تێیاندا لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا کۆبووەوە.

دانوستاندنەکان بەبێ هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لەو جەنگەدا کۆتاییان هات کە بە خراپترین جەنگی ئەورووپا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە دادەنرێت، بەڵام هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێککەوتن کە پێویستە بەرپرسانی ئەورووپا لە دانوستاندنەکانی داهاتوودا بەشداربن.

دەستبەرداربوون لە دۆنباس و گەڕانەوە بۆ رای گشتی

سەبارەت بە پێشنیازەکەی واشنتن، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی: "ئەمریکییەکان پرسیارێکیان ورووژاند؛ چی دەبێت ئەگەر ئۆکراینا بچێتە نێو ناتۆ؟ ئایا ئۆکراینا لە دۆنباس دەکشێتەوە؟ ئەمە یەکەمجار بوو بابەتێکی لەم شێوەیە بوروژێنرێت."

زیلینسکی باسی لەوە کرد، ئۆکراینا خەریکی گفتوگۆکردنە لەسەر "گەرەنتیی ئەمنیی دیاریکراو لەلایەن ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپاوە" و گوتی: "ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا ئەو گەرەنتییانە پشتڕاست بکەنەوە، ئەوا پرسیار لە کۆمەڵگەی ئۆکراینیی خۆمان دەکەم کە چۆن بیری لێدەکاتەوە؛ ئایا قبووڵی دەکەین یان نا؟ من مافی ئەوەم نییە بە تەنیا ئەو بڕیارە بدەم."

لە دانوستاندنەکانی ئەبوزەبیدا، جارید کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف، نێردەکانی ئەمریکا بەشدار بوون و دواتر بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی کۆبوونەوە.

مۆسکۆ ئاگربەستی وزەی رەتکردەوە

زیلینسکی ئاشکرای کرد، مۆسکۆ لە دانوستاندنەکانی ئەبوزەبیدا پێشنیازێکی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە رەتکردووەتەوە و گوتی: "سەبارەت بە پێشنیازی ئاگربەستی وزە؛ رووسەکان نایانەوێت."

سەرۆکی ئۆکراینا پێشنیازەکەی ڤلادیمیر پووتینیشی بۆ ناردنی "نێردەیەکی مرۆیی" بۆ شاری کۆستیانتینیڤکا بە فێڵ و تەڵەکە ناوبرد بۆ ئەوەی کیێڤ لەو شارە گەمارۆدراوە بکشێتەوە و رێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە و شارۆچکەی زیاتر لە هەرێمی دۆنێتسک بکاتەوە.

ئەمساڵ رووسیا رایگەیاندبوو، ئەو شارۆچکەیەی کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام ئۆکراینا دەڵێ شەڕ و پێکدادان لەوێ هێشتا بەردەوامە.

زیلینسکی گوتی: "پووتین تەنیا دەیەوێت ئێمە کۆستیانتینیڤکا بەجێبهێڵین بۆ ئەوەی بتوانن بێنە پێشەوە و بەو شێوەیە تەواوی شارەکە داگیر بکەن."

سوپای مۆسکۆ لەو کاتەوەی لە شوباتی 2022ـەوە هێرشەکەی دەستپێکردووە، بەرەو رۆژئاوا پێشڕەویی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە تەواوی هەرێمی دۆنێتسک کۆنترۆڵ بکات.

سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆتاییدا گوتی، یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ "تاکە گەرەنتیی راستەقینەی ئاسایشی ئەورووپان" و هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ پێداچوونەوە بە ئاسایشی کیشوەرەکەدا "مەترسیدارن، چونکە رێک ئەم جۆرە شتانەن کە دەبنە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ یان گرژیی زیاتر."

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە