کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

پشێویی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکا بەردەوامە و ترەمپ دەڵێت بایدن هۆکارە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە گەشتیاران کە پشێوی و پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ رۆژێکی دیکەش درێژە دەکێشێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیی گەورەوە بڕیاری راگرتنی فڕینی سەرجەم فڕۆکەکان درا و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشت لە گەورەترین ئابووریی جیهاندا.

بەپێی ماڵپەڕی چاودێریی فڕۆکەوانی (FlightAware)، تاوەکو بەیانیی رۆژی یەکشەممە زیاتر لە هەزار و 460 گەشتی ئاسمانی لە نێوخۆ، بەرەو ئەمریکا یان بە پێچەوانەوە هەڵوەشێنراونەتەوە. بەرپرسان هۆکاری ئەم کێشە گەورەیەی رۆژی هەینی بۆ تێکچوونی کێبڵەکانی پەیوەندی لە کاتی نوێکردنەوەی سیستمی چاودێریی فڕیندا دەگەڕێننەوە. ئەمەش دووەمجارە لە دوای هێرشەکانی 11ـی سێپتێمبەرەوە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بە یەکجار رابگیرێن.

ترەمپ دوای چەند رۆژ بێدەنگی، رۆژی یەکشەممە لێدوانی لەسەر ئەم قەیرانە دا و بەرپرسیاریێتیی رووداوەکەی خستە ئەستۆی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و رایگەیاند، سیستمی فڕۆکەوانیی فیدراڵی (FAA) لە سەردەمی بایدندا "کارەسات" بووە.

ترەمپ گوتی: "ئیدارەی بایدن دەستی بۆ هەر شتێک برد تێکی دا؛ بڕێکی زۆر پارەیان بە شێوازێکی ناژیرانە خەرجکرد و سیستمە کۆن و تێکچووەکەیان زۆر خراپتر کرد لەوەی سەرەتا وەریانگرتبوو." ترەمپ داوای لە کۆنگرێس کرد بودجەی پێویست بۆ نوێکردنەوەی ئەم ژێرخانە کۆنە پەسند بکات.

سەرەڕای ئەوەی برایان بێدفۆرد، سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی پێشبینی کردبوو تاوەکو ئێوارەی یەکشەممە دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە، بەڵام شۆن دەفی، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا بە کەناڵی (ABC)ی راگەیاند، گەڕانەوەی تەواوەتیی گەشتەکان بۆ رۆژی دووشەممە دوادەکەوێت، چونکە بەهۆی رووداوەکەی رۆژی هەینییەوە شوێنی فڕۆکەکان و ستافەکانیان تێکچووە و رێکخستنەوەیان کاتی دەوێت.

وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا هەروەها داواکارییەکانی بۆ دەستلەکارکێشانەوە رەتکردەوە و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNN) ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ژێرخانێکی زۆر کۆنی بۆ ماوەتەوە کە بەشێک لە رادارەکانی بۆ ساڵانی شەستەکانی سەتەی رابردوو دەگەڕێنەوە. دەفی داوای 50 ملیار دۆلاری لە کۆنگرێس کرد تاوەکو سیستمی چاودێریی ئاسمانیی وڵاتەکە بە تەواوی مۆدێرن بکەنەوە.

لە بەرامبەردا، دیموکراتەکان رەخنەی تووندیان لە ترەمپ گرت و رایانگەیاند، پارتی کۆماری دوو ساڵە کۆنتڕۆڵی تەواوی کۆنگرێسی لەدەستدا بووە و دەیتوانی پێشتر ئەو بودجەیە بۆ چاککردنی سیستمی فڕۆکەوانی تەرخان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە