کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ریم ئالابالی رادۆڤان، وەزیری هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی فیدراڵیی ئەڵمانیا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ریم ئالابالی رادۆڤان، وەزیری هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی فیدراڵیی ئەڵمانیا.

جیهان

نێچیرڤان بارزانی: زۆر بە بایەخەوە لە دۆستایەتی و هاوبەشیی ئەڵمانیا دەڕوانین

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ریم ئالابالی رادۆڤان، وەزیری هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی فیدراڵیی ئەڵمانیا و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان زۆر بە بایەخەوە لە دۆستایەتی و هاوبەشیی بەرلین دەڕوانێت و چاوی لە فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە.

رۆژی سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردن لە ریم ئالابالى رادۆڤان، وەزیری هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی فیدراڵیی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی بەرلین لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە و دەڵێ: "سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمم دەربڕی بۆ پشتیوانیی لەمێژینەی ئەڵمانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی بەردەوامی بە سەقامگیری و پێشکەوتنی ئێمە."

سەبارەت بە مژارەکانی کۆبوونەوەکەیشیان، نێچیرڤان بارزانی روونیکردەوە کە "گفتوگۆمان لەبارەی رێگەکانی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و بوارەکانی دیکەی جێی بایەخی هەردوولامان کرد. ئێمە زۆر بە بایەخەوە دەڕوانینە دۆستایەتی و هاوبەشیی ئەڵمانیا و چاومان لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانمانە."

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا رۆژی سێشەممە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەڵمانیا، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا و کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر لە شاندەکەی رادۆڤاندا بوون.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی گەشەپێدان، ئابووری، وەبەرهێنان و بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "رادۆڤان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و پابەندیی وڵاتەکەی بە بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان و سەقامگیریدا دووپات کردەوە".

هاوکات تاوتوێکردنی دۆخی کوردی ئێزدی لە دەڤەری شنگال و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵای ئەڵمانیا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە