کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

کۆمیسیۆنی راستی بۆ ئێزدییەکان لە بەرلین دەستی بە کارەکانی کرد؛ زانیاریی هەستیار لەسەر بەغدادی درکێندراوە

زنار شینۆ

زنار شینۆ

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا. 

خاوەن توانایەكی رۆژنامەڤانی بەرزە، رۆشنبیری و زمانزانینەكەی یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەرهەمی رۆژنامەڤانی ئاستبەرز بەرهەمبێنێت

زنار شینۆ
زنار شینۆ17-11-2026

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا. 

خاوەن توانایەكی رۆژنامەڤانی بەرزە، رۆشنبیری و زمانزانینەكەی یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەرهەمی رۆژنامەڤانی ئاستبەرز بەرهەمبێنێت

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کۆمیسیۆنی راستی بۆ ئێزدییەکان بۆ وەرگرتنی شایەتحاڵیی رزگاربووانی شنگال دەستی بە کارەکانی کرد. کۆمیسیۆنەکە لە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا و بەریتانیا پێکدێت، تێیدا رزگاربووان زانیاریی هەستیاریان لەسەر ئەبوبەکر بەغدادی و سەرکردە باڵاکانی سووریا خستووەتەڕوو.

لەنێو باڵەخانەیەکی فەرمی لە بەرلین کە لەبەر هۆکاری ئەمنی ناونیشانەکەی ئاشکرا نەکراوە، کۆمیسیۆنی راستی بۆ ئێزدییەکان دەستی بە وەرگرتنی شایەتحاڵییەکان کردووە و کارەکانی تاوەکو ئێوارەی 18ـی نۆڤەمبەر بەردەوام دەبێت. لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا، ژنێکی رزگاربووی شنگال لەبەردەم ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە دانیشتووە و چیرۆکە خوێناوی و بەئازارەکان دەگێڕێتەوە.

پرۆفیسۆر ئاڵدۆ زامید بۆردا لە زانکۆی سیتیی لەندەن، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە پڕۆژەیەکی توێژینەوەی ئەکادیمییە و لەلایەن سندووقی توێژینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی بەریتانیاوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت. ئەو دەڵێت: «لەم رووەوە، جیاوازە لە دەستپێشخەرییەکانی دیکە کە رەنگە لەلایەن دەوڵەتانەوە پاڵپشتی کرابن؛ سێ دامەزراوەی ئەکادیمیی سەرەکی تێیدا بەشدارن کە بریتین لە زانکۆی سیتی سانت جۆرجزی لەندەن، زانکۆی مانچستەر و پەیمانگەی توێژینەوەی گیگا لێرە لە ئەڵمانیا».

بۆ ئەو باوەڕبەخۆبوونەی رزگاربووان لە کاتی گێڕانەوەی رووداوەکاندا، ئۆلێکساندرا ماتڤیچوک، پارێزەری مافی مرۆڤ و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی 2022، رێزێکی تایبەتی نیشان داوە. ئەو دەڵێت: «ئەو رادەیە لە شەڕەنگێزی و خراپەکارییەی ئەوان ئەزموونیان کردووە باوەڕپێنەکراوە؛ بۆیە ئازایەتی و بەهێزیی ئەو کەسانەی کە بڕیاریانداوە باسی ئەزموونی خۆیان بکەن، شایستەی ستایش و رێزە».

بە گوتەی دکتۆر لەیلا فەرمان، ئەندامی کۆمیسیۆنی راستی بۆ ئێزدییەکان و پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ لێکۆڵینەوەی جیهانی و هەرێمییەکان، ئەو کەسانەی بانگهێشت کراون بەپێی رێبازێکی زانستی بۆ وەرگرتنی شایەتحاڵییەکان وەردەگیرێن.

ئەو رزگاربووانەی دەچنە بەردەم کۆمیسیۆنەکە، هەر یەکێکیان ئەندامانی پلە یەکی خێزانەکانیان لەدەستداوە. لە کاتی پێدانی شایەتحاڵییەکانیاندا، هەندێک لە رزگاربووان زانیاریی زۆر هەستیاریان لەبارەی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش، و هەروەها سەرکردە و کەسایەتییە پلەبەرزەکانی ئێستای نێو سووریا بە کۆمیسیۆنەکە داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە