کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکە

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکە

جیهان

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندێکدا داوای پشتگیریی زیاتر لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی ئەورووپادا بە بەشداریی نوێنەرانی 52 وڵات، گرنگیی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەورووپا خستەڕوو و داوای لە وڵاتان کرد، پشتگیرییە سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووریی و مرۆییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بکەن.


لە کۆڕبەندەکەدا، د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتارێکی پێشکێش کرد، کە تێیدا بە شێوەیەکی هەمەلایەنە گرنگیی سیاسی، ستراتیژی، ئابووری، ئەمنی و جیۆپۆلەتیکیی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەورووپا خستەڕوو.

دلاوەر ئاژگەیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کۆڕبەندەکەدا جەختم لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوبەشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان و دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا کردەوە؛ هەروەها ئاماژەم بە پێگەی جوگرافی و ستراتیژیی هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد، کە بەهۆی پێگە و تایبەتمەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی، دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ لە بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئەورووپا بگێڕێت."

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بە رۆڵی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە ئەمنییەکان، پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانیکردن لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە کرد. ئاژگەیی دەڵێ: "جەختم لە گرنگیی بەردەوامیی هاوئاهەنگی و هاوکارییە ئەمنی و ستراتیژییەکان لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکان کردەوە."

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "لە گوتارەکەدا ئاماژە بە رەهەندە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە پێشوازیکردن و پەنادانی ئاوارە و پەنابەران و پاراستنی فرەیی ئایینی و نەتەوەیی و بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە."

گرنگیی پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەت لە بوارەکانی وزە، وەبەرهێنان، کشتوکاڵ، پیشەسازی، ژێرخان و تەکنەلۆژیا بەشێکی دیکە بوو لە گوتارەکەی دلاوەر ئاژگەیی لە کۆڕبەندەکەدا.

دلاوەر ئاژگەیی دەڵێ، داوای لە وڵاتان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەورووپا کردووە، پشتگیرییە سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری و مرۆییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەن و گرنگییەکی زیاتر بە پاراستنی سەقامگیری، پەرەپێدانی دامەزراوەکان و فراوانکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوولا بدەن.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، دەتوانێت بەشدارییەکی گرنگ لە بەهێزکردنی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەبێت و خزمەت بە بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەورووپا بکات."

لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا د. دلاوەر ئاژگەیی دیداری تایبەتی لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، دیپلۆماتان و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییە ئەورووپییەکان ئەنجام دا و لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ: "لە ماوەی ئەم چاوپێکەوتنانەدا، سڵاو و رێز و پێزانینی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیاندن و سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ پشتگیری و هاوکارییە بەردەوامەکانیان دەربڕی".


بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە