کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستاندیاسپۆراهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شان باربابێلا، کاپتنی هێزی دەریایی ئەمریکا و پزیشکی تره‌مپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شان باربابێلا، کاپتنی هێزی دەریایی ئەمریکا و پزیشکی تره‌مپ

جیهان

راپۆرتی پزیشکیی تره‌مپ؛ "تەندروستیی نایابە و دڵی 14 ساڵ گەنجترە"

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سکۆتلاند پیاوێک بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر موسڵمانان دەستگیرکرا
جیهان21-06-2026

لە سکۆتلاند پیاوێک بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر موسڵمانان دەستگیرکرا

چاوەڕوان دەکرێت ستامەر دەستلەکارکێشانەوەی رابگەیێنێت؛ ئاندی بێرنهام بەهێزترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی
جیهان20-06-2026

چاوەڕوان دەکرێت ستامەر دەستلەکارکێشانەوەی رابگەیێنێت؛ ئاندی بێرنهام بەهێزترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی

گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران؛ هورمز و ئاگربەستی لوبنان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن
جیهان20-06-2026

گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران؛ هورمز و ئاگربەستی لوبنان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن

رووداو دیجیتاڵ

پزیشكی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ دەڵێ، ته‌ندروستیی سەرۆکی ئەمریکا زۆر باشە، به‌ڵام رێنمایی دەکات كێشی دابه‌زێنێت. ئه‌م راپۆرتە پزیشكییە چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر 80مین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی تره‌مپ بڵاوکرایەوە و پزیشكه‌كه‌ی ده‌ڵێ تره‌مپ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك سه‌رۆك و فه‌رماندەی گشتی، به‌ ته‌واوی ئاماده‌یه.


دۆناڵد تره‌مپ هەردەم شانازی بە هێزی جەستەیی و ژیریی خۆیەوە دەکات. پشکنینە پزیشکییەکەی تره‌مپ رۆژی سێشەممە لە نەخۆشخانەی سەربازیی (وۆڵتەر رید) ئەنجامدرا، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین پرسیار لەسەر خەوبردنەوەی لەنێو کۆبوونەوەکان و شینبوونەوەی سەر دەستەکانی دروست بوو.

شان باربابێلا، کاپتنی هێزی دەریایی ئەمریکا و پزیشکی تره‌مپ، لە راپۆرتێکی 3 لاپەڕەییدا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، گوتی: "سەرۆک تره‌مپ لە ته‌ندروستییەکی نایابدا ماوەتەوە و هەموو سیستمەکانی دڵ، سییەکان و دەمارەکانی بە باشی کار دەکەن." 

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە تره‌مپ "بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک فەرماندەی گشتی و سەرۆکی دەوڵەت، بە تەواوی ئامادەیە."

بەگوێرەی راپۆرتەکە، باڵای تره‌مپ 191 سانتیمەترە و کێشی 108 کیلۆگرامە، ئەمەش نیشانی دەدات کە کێشی تره‌مپ بەراورد بە نیسانی ساڵی رابردوو، 6.4 کیلۆگرام زیادی کردووە. هەربۆیە پزیشکەکە رێنمایی تره‌مپی کردووە کە کێشی دابەزێنێت، وەرزش بکات و بڕێکی کەم ئەسپرین بخوات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە "تەمەنی دڵ"ی تره‌مپ 14 ساڵ لە تەمەنی راستەقینەی خۆی گەنجترە و لە تاقیکردنەوەی ژیریشدا نمرەی تەواوی (30 لە 30) بەدەست هێناوە.

چیرۆکی شینبوونەوەی دەست و تەوقەکردن

تره‌مپ کە لە 14ـی حوزەیرانی داهاتوودا دەبێتە 80 ساڵ، سێ جۆر دەرمان بەکاردێنێت، دووانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆلیسترۆڵ و سێیەمیان ئەسپرینە بۆ پاراستنی دڵ. لەوەتەی گەڕاوەتەوە بۆ دەسەڵات، زۆرجار نیشانەی شینبوونەوە لەسەر دەستی راستی تره‌مپ بینراوە کە بە مکیاژ دایپۆشیوە.

 پزیشکەکە دەڵێ ئه‌و شینبوونەوەیە ئەنجامی "تەوقەکردنی زۆر" و بەکارهێنانی دەرمانی ئەسپرینە کە پێست تەنک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی هەستیاربوونی پێست.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تره‌مپ لە چەندان بۆنەی کۆشکی سپیدا چاوی نووقاوە، بەڵام خۆی هەمیشە رەتی کردووەتەوە کە خەو بردبێتییەوە. هەروەها پزیشکەکە بوونی برینێکی کۆنی لەسەر گوێی راستی تره‌مپ تۆمار کردووە کە پەیوەستە بەو فیشەکەی لە ساڵی 2024 و لە کاتی کەمپەینی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لێی درا و بە سووکی بریندار بوو.

هەکار عەلی
هەکار عەلی30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سکۆتلاند پیاوێک بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر موسڵمانان دەستگیرکرا
جیهان21-06-2026

لە سکۆتلاند پیاوێک بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر موسڵمانان دەستگیرکرا

چاوەڕوان دەکرێت ستامەر دەستلەکارکێشانەوەی رابگەیێنێت؛ ئاندی بێرنهام بەهێزترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی
جیهان20-06-2026

چاوەڕوان دەکرێت ستامەر دەستلەکارکێشانەوەی رابگەیێنێت؛ ئاندی بێرنهام بەهێزترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی

گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران؛ هورمز و ئاگربەستی لوبنان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن
جیهان20-06-2026

گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران؛ هورمز و ئاگربەستی لوبنان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە