رووداو - سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە فیلمی خوشکانی شەڕ ـی دەرهێنەری فەرەنسی کارۆلینا فۆرێست کرایەوە.
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەیە کە له خولی ئهمساڵیدا 134 فیلم له 79 وڵاتی جیهانهوه بهشدارن، 44ـیان فیلمی كوردین و ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت.
دلیر تیللی، پێشکێشکاری رووداو دوای تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، لە یەکەم دەرکەوتنەوەی وەکو پێشکێشکار رووماڵی فەرشی سووری فێستیڤاڵەکەی کرد.
