Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

کوردستان

ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە؛ "دەکرێ ئاگربەست بکرێتە دەرفەت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان"

ئاسۆ سەراوی

ئاسۆ سەراوی

08-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسۆ سەراوی
ئاسۆ سەراوی08-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزارەتەكەی بۆ بڕیاردان لەسەر ئاراستەی خوێندنی ئەم ساڵ کۆدەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی راگەیاند.
 
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی ‏خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ‏رووداوی راگەیاند، دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریكا ‌و ئێران، ‏ئەنجوومەنی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئاراستەی چارەنووسی خوێندنی ئەم ساڵ.
 
د. توانا نەجەف گوتی، "ئەمڕۆ یان سبەی ‏كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكرێ، تێیدا ‏چارەنووسی خوێندن یەكلایی دەكرێتەوە. هەر بڕیارێك بدرێت دەچێتە ‏هەفتەی داهاتوو."
 
ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی روونكردەوە، 80% پڕۆگرامەكانی خوێندنیان تەواو كردووە و رایگەیاند، ‏‏"دەكرێ ئەو ئاگربەستە بكەینە دەرفەتێك تاوەكو دەست بە ‏تاقیكردنەوەكان لەنێو هۆڵەكان بكەین، ئەوەش لە دەسەڵاتی وەزیردایە."
 
رۆژی یەکشەممە، 29-03-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا خوێندنی ئامادەبوون لە نێو پۆل رابگیرێ و پڕۆسەکە تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت.
 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە