Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بەتەمەنترین کەس لە عێراق ژنێکی ئێزدیی 137 ساڵە؛ دەڵێ 300 منداڵ و نەوەی هەیە

عەدلە بەکر

عەدلە بەکر

23-11-2024
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدلە بەکر
عەدلە بەکر23-11-2024

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

رەوشێ قاسم، هاونیشتمانیێکی کوردی ئێزدییە، لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دا دەرکەوت بەتەمەنترین کەسە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقیش؛ وەک لە ناسنامەکەیدا دەردەکەوێت، ئەو لەدایکبووی ساڵی 1887ـە.
 
رەوشێ قاسمی تەمەن 137 ساڵ، دانیشتووی کۆمەڵگەی دووگرێیە لە شنگال. بە رووداوی گوت "لە سەرژمێریدا گوتم ناوم رەوشێ قاسم خەلیفایە و پێشتر لە گوندی بارێ بووین، لە خانوودا بووین."
 
رەوشی تەندروستیی تاڕادەیەک باشە، بەڵام بینایی چاوەکانی لەدەستداوە و بیرەوەریی لاواز بووە، بۆیە بەشێکی رووداوەکانی پێشووی لەبیر نەماوە. 
 
بەتەمەنترین کەسی هەرێمی کوردستان و عێراق، هیواخوازە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی پێبدرێت، دەڵێ "تکادەکەم مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیم پێبدەن، بۆ ئەوەی بۆخۆم بە خواردن و خواردنەوەی بدەم، تاوەکو ئەوکاتەی ساخم."
 
ئێستا بۆ یارمەتیدانی بۆ هاتن و چوون، نەوەیەکی رەوشێ بەناوی تەحسین، هاریکاریی دەکات. ئەویش دووپاتی دەکاتەوە کە داپیرەی پێویستی بە مووچەیە. 
 
تەحسین بە رووداوی گوت "دایە رەوشێ ژنی هەرە بەتەمەنە لەسەر ئاستی عێراق، ئەمە لە سەرژمێریی گشتیدا دەرکەوت، بەڵام تائێستا هیچی بۆ نەکراوە. ئەو مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەبوو، کەچی پێش چوار مانگ ئەویشیان لێ بڕی."
 
نەوەکەی هەروەها دەڵێ "دایە رەوشێ، پێشتر لای کوڕێکی ژیا، دواتر رووی کردە کامپ و ئێستاش لە کۆمەڵگەی دوورێیە. لەبەرئەوەی ژنی هەرەبەتەمەنە لە عێراق، دەبووایە شتێکی بۆ کرابووایە."
 
رەوشێ دووجار ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە، جاری یەکەم لە دەڤەری شێخان و سێ منداڵی هەبوون، بەهۆی لاوازبوونی بیرەوەریی لەبیری نەماوە لە چ ساڵێک دا بووە، جاری دووەمیش لە شنگال و لەویش دوو کوڕ و کچێکی بووە.
 
بەگوتەی رەوشێ، ئەو ئێستا خاوەنی نزیکەی 300 منداڵ و نەوەیە، کە بەشێکیان لە دەرەوەی وڵات و بەشێکی دیکەشیان لە ئاوارەیی لە شوێنی جیاجیا دا دەژین. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە