Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا

کوردستان

رێنماییەكی نوێی خوێندنی باڵا‌ بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوە دەخوێنن

ئاسۆ سەراوی

ئاسۆ سەراوی

31-03-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسۆ سەراوی
ئاسۆ سەراوی31-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان رێنمایی تایبەت بۆ ئەو ‏خوێندکارانە دەردەكات كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەخوێنن ‌و ‏ئێستا بەهۆی شەڕەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەی كە ‏لێی دەخوێنن، بەپێی رێنماییەكە تاوەكو نێوەڕاستی مانگی چوار هیچ ‏گرفتێكیان نابێت.‏
 
د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێردراوان لە ‏وەزارەتی خوێندنی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر ‏خوێندکارێک بە مۆڵەتی وەزارەتەكەیان چووەتە دەرەوە بۆ ‏خوێندن ‌و ئێستا لە كوردستانە و بەهۆی جەنگی ‏ناوچەكە ناتوانێ‌ بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە لێی دەخوێنێ‌، دەتوانێ‌ ‏تاوەكو 15ی نیسان لە كوردستان بمێنێتەوە، "ئەو ماوەیەشی وەک ئەوە ‏بۆ هەژمار دەكرێت كە لە خوێندندایە.‏"
 
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نێدراوان باسی لەوەش كرد، زۆرینەی ‏خوێندکاران لە ئێران دەخوێنن كە ژمارەیان زیاتر لە ‏‏1200 قوتابی دەبێت، ئەوانە بەهیچ جۆرێک لەم كاتەدا ناتوانن ‏بگەڕێنەوە ئێران، ئەوانەی لە وڵاتانی دیكەش دەخوێنن ‌و ‏نزیکەی 400 خوێندکار دەبن، دەتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام هەموویان مۆڵەتن تاوەكو 15 مانگی ‏چوار. "ئەگەر ئاڵۆزییەكان تاوەكو15ی نیسان ‏بەردەوامبوون ئەوكاتە دەكرێت ماوەی مانەوەیان لە كوردستان بۆ ‏درێژ بكەینەوە".‏
 
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی جەنگ ‌و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە خوێندن لە هەرێمی ‏كوردستان كراوەتە ئۆنلاین.‏
 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە