رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسداران رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە.
رۆژی سێشەممە، 10ی ئاداری2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران دەستپێکردنی شەپۆلی 36ـەمینی هێرشەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (بەڵینی راست 4) راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە، بەڵام ئامانجەکانی بە وردی دیاری نەکردوون.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسدارن لەو شەپۆلەدا مووشەکی قەدر، عیماد و خەیبەر و کۆمەڵێک درۆن بەکار هێنراوە و ئەم جارە کڵاوی مووشەکەکان زیاد کراوە بۆ یەک تۆن.
لە بەیانیی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتەوە هێرشێکی فراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.




