Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

د. موسەننا ئەمین: کارنامەکەی عەلی زەیدی، هەرێمی کوردستانی پەراوێزخستووە

جەمال حەسەن

جەمال حەسەن

09-05-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
جەمال حەسەن
جەمال حەسەن09-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، باسی هەرێمی کورستان لە کارنامەکەی عەلی زەیدی، پەراوێزخراو و ناڕوونە و خاڵی دژ بە یەکدیشی تێدایە. لەبارەی سەردانەکەشیان لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ لای چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێ، هەڵەیەک بووە و بە سەریاندا تێپەڕیوە و داوای لێبووردن دەکەن.
 
ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایاری 2026 موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ـی تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند: "دوای ئەوەی زانیمان یەكێتی دەیەوێ وەزارەتێک بۆ نەوەی نوێ‌ وەربگرێ، وەک یەکگرتوو، هەڵوێست و كۆمەڵ، لە بەغدا چووینە لای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و پێمان گوت ئێمە خاوەنی 10 كورسین و نەوەی نوێ‌ سێ‌ كورسی هەیە؛ بۆیە وەزارەت شایستەی ئێمەیە، نەوەک نەوەی نوێ."
 
لەبارەی سەردانی شاندەکەیان لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ لای نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، موسەننا ئەمین رایگەیاند: "ئێمە یەکێتی بە نوێنەری خۆمان نازانین و وا رێکەوت شاندەکەی ئێمە و یەکێتی پێکەوە لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆببنەوە، بەڵام ئەوەی روویدا هەڵەیەک بوو و داوای لێبووردن دەکەین."
 
لەبارەی وەرگرتنی وەزارەتیش گوتی، نووری مالیکی بە شاندەکەیانی گوتوە، بە گوێرەی ئەو بنەمایانەی دانراون، 10 کورسی مافی وەرگرتنی وەزارەتێکی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە ئایا ئەوان وەک یەکگرتوو، هەڵوێست و کۆمەڵ وەزارەتێک وەردەگرن یان نا.
 
"کارنامەکەی عەلی زەیدی ناڕوونە"
 
لەبارەی کارنامەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، د. موسەننا ئەمین گوتی: "کارنامەکە زیاتر هێڵی گشتی کارکردنە نەک بەرنامەی حکومەت، باسی هەرێمی کوردستانیشی زۆر کەم تێدایە و ئەوەشی هەیە، پاراوێزخراو و ناڕوونە."
 
موسەننا ئەمین گوتیشی: "کارنامەکە خاڵی دژ بەیەکی تێدایە، بەو پێیەی لە دۆسیەی داماڵینی چەک لەدەستی گرووپە چەکدارەکان،  لە لایەک باسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەکات، لە لایەکیش باسی بەهێزکردنی حەشدی شەعبی دەکات، لە کاتێکدا ئەو گرووپە چەکدارانە لە پەراوێزی حەشدی شەعبیدا پاڵپشتی دارایی و سەربازیی دەکرێن."
 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد کە "لیژنەیەکی 14 کەسی پێکهێنراوە بۆ دوو ئامانج. یەکێکیان دانانی کارنامەیەکە بۆ چوار ساڵی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، دووەمیشیان بۆ هەڵسەنگاندنی کارنامەی حکومەت."
 
موسەننا ئەمین گوتیشی: "لیژنەکە ژمارەیەک پەرلەمانتار لەخۆ دەگرێ کە جگە لە من، دوو کوردی دیکەشی تێدایە کە هەریەکە لە د. شاخەوان عەبدوڵلا و هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتین لە پەرلەمانی عێراق."
 
موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەشکرد: "بەرژەوەندییەکانی کورد لە بەغدا حیزبی نین، بەڵکو دەبێت پرسی مووچە بە یەکجاریی چارەسەر بکرێ و داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ چارەسەری پرسی مووچە جیدی بن."
 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە