Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

*بیستوون نووری

*بیستوون نووری

opinion

د. بەشیر و عەقڵی كوردی

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بێستوون نووری
بێستوون نووری

18-09-2018

بابەتی پەیوەندیدار

df
دۆکیۆمێنتاری18-10-2026

df

Mohammed A. Salih
Mohammed A. Salih
تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت
کولتوور و ستایل30-09-2026

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت

چاوان فەرەیدوون
چاوان فەرەیدوون
لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد

كاردانەوەكانی دژ بە دانانی د.بەشیر حەداد بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بەڕادەی سیاسەت لە عێراق و كوردستان بێ مانا و نامەنتقی بوو، هەموو هۆكاری دژبوونیان ئەوەبوو كە كورد دەریایەك خوێنی رژاوە و توركمانێك دەكرێتە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، عێراق خۆی وەك وڵاتێك هیچ پێگەیەكی گرنگ و كاریگەری نییە، تا پۆست تێیدا گرنگ و كاریگەربێت. لەڕووی مەعنەویشەوە بۆ كوردستانییەك بەتایبەتی كوردستانییەك وەك دەڵێن ریفراندۆمچی بووبێ، پۆستوەرگرتن لێی هیچ جێگای شانازی نییە، ئینجا پەرلەمانەكەی، كە كاندید و پۆست تێیدا بە پارە دەكڕدرێ و دەفرۆشرێ، بەرپرسیارێتی تێیدا چ بەهایەكی هەیە، بەرپرسیارێتییەكەش سەرۆك نەبێ، جێگر. جێگریش هی یەكەم نا، دووەم!

جارێ دكتۆر بەشیر حەداد لە پرۆفایلەكەی خۆیدا لە پەرلەمانی كوردستان نووسیویەتی كوردە و لە كاتی بانگەشەشدا لە میانی بەشداریكردنی بەرنامەی دە پرسیاری تەلەڤزیۆنی رووداودا كە پێشكەشكاری بە توانا كاك رەنج سەنگاوی پێشكەشی دەكات، وەك كوردێك قسەی كرد و كوردێكی سەربەخۆخوازیش!

بەڵام با توركمان بێت، چی تێدایە؟ بەڵكو زۆر باشتریش دەبوو كە د. بەشیر توركمان بووا و نوێنەرایەتی كوردستانی بكردبا لە پەرلەمانی وڵاتی عێراق، یان خۆزگە پارتی و یەكێتی توركمانیان دەخستە نێو لیستەكانیان و كاندیدیان دەكردن بۆ ئەوەی ئێستا لەوەرگرتنی پشكەكانی كوردستاندا لە وڵاتی عێراقدا وەك نوێنەری كوردستان بەشدار بوونایە.

كورد لە وڵاتی عێراق بەردەوام لەسەر جیاوازی لەگەڵ نەتەوەی سەردەست چەوسێندراوەتەوە و ئەنفال و كیمیاباران و كۆمەڵكوژ كراوە و لە دەربڕینی بیروڕاكانی خۆی بێبەش كراوە، ئێستا چۆن دەبێ كۆپی هەڵوێستی چەوسێنەرەكانی خۆی بەسەر پێكهاتەكانی دیكەدا پەیست بكات، كە لەم وڵاتە شان بەشانی كورد دەژین؟

بەداخەوە سیاسەتی كوردی بەباشی هەڵسوكەوتی لەگەڵ پێكهاتەكاندا نەكردووە، بۆ ئەوەی هەست بكەن كوردستان وڵاتی خۆیانە، كەركووك نموونەیەكی زەقە لەو بارەوە، كە دەسەڵاتدارانی ئەو شارە وایان نەكرد توركمان ببنە دەنگێكی بەهێز بۆ جێبەجێكردنی ماددەی سەد و چل بۆئەوەی شارەكە بگەڕێتەوە سەر ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لە بری ئەوە توركمانیان كردە دووژمن و لە دوای 16ـی ئۆكتۆبەر بەشێكی زۆریان بوونە پاڵپشتی حكومەتی عێراق و عەرەب، بۆ ئەوەی كورد لەو شارە هیچی بەدەستەوە نەمێنێ.

لە رووداو هاوكارێكمان هەیە توركمانە، زۆر جار كە پێكەوە دادەنیشین وەك توركمانێك رای خۆی دەڵێ و بەرگری دەكا و رەخنە و سەرنج دەردەبڕێ. باوكی كاتی خۆی لە خۆشەویستی هێمنی شاعیر ناوی لێناوە هێمن! بۆ ئەوەی ئەو خۆشەویستی و تەباییە بمێنێ، پێویستە كورد هەڵوێستی خۆی بەرامبەر پێكهاتەكان بگۆڕێ و وەك هاوبەش و هاونیشتمانی پلە یەك سەیریان بكات، بۆ ئەوەی هێمنەكانی توركمان شانبەشانی ئایدنەكانی كورد لە دروستكردنی پایەكانی وڵاتێكی زۆر جیاواز بەشداربن.

*بیستوون نووری بەڕێوەبەری ئینتەیک لە تۆڕی میدیایی رووداو

بابەتی پەیوەندیدار

df
دۆکیۆمێنتاری18-10-2026

df

Mohammed A. Salih
Mohammed A. Salih
تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت
کولتوور و ستایل30-09-2026

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت

چاوان فەرەیدوون
چاوان فەرەیدوون
لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە