Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: روبیۆ پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر دووپات کردەوە

دڵزار زوبێر

دڵزار زوبێر

23-05-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵزار زوبێر
دڵزار زوبێر23-05-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، مارکۆ روبیۆ ستایشی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکان و پاڵپشتی خۆیشی بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دووپات کردووەتەوە. هاوکات، مەسرور بارزانی دەڵێت، باسیان لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کردووە. 
 
رۆژی هەینی، 23ـی ئایار مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد. 
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 24ـی ئایاری 2025، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە گوتی: "وەزیر روبیۆ و سەرۆکوەزیران بارزانی گفتوگۆیان لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی زیاتری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستانی عێراق کرد. وەزیر [روبیۆ] ستایشی سەرۆکوەزیرانی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە یارمەتیی عێراق دەدات بەرەو سەربەخۆیی وزە هەنگاو بنێت." 
 
تامی برووس دەشڵێت، مارکۆ روبیۆ و مەسرور بارزانی "باسیان لە خواستی هاوبەشیان کرد سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان لە عێراق و سووریا. وەزیر  [روبیۆ] پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی دووپات کردەوە بۆ هەرێمی کوردستانێکی عێراقی بەهێز و خۆڕاگر وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی ئەو پەیوەندییەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراق هەیەتی."
 
 
هاوکات، مەسرور بارزانی لە راگەیێندراوێکی جیادا لە بارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سوپاس و پێزانینیمان بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتیش ستایشی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەمان کرد تایبەت بە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پابەندبوونی ئەمەریکای بە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە بەشێکی بنەڕەتی و ستراتیژی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا بە رێبەرایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ. هەروەها ئامادەیی ئەمریکای دووپات کردەوە بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا."
 
مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە دەدات: "لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەختمان لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی  بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا کردەوە. چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگی دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو."
 
 
19ـی ئایار، لە واشنتن، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوو گرێبەست لە بواری وزە بە بەهای 110 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیاکانی وێستن زاگرۆس و HKN Energy  واژۆ کران. 
 
رۆژی 20ی ئایار، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: "رێکارەکانی تایبەت بە گرێبەستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردەمیر لە پارێزگای سلێمانی رەتدەکەینەوە".
 

ڤیدیۆ.. مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەم شێوەیە پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد pic.twitter.com/arzYyzmRXN

— Rudaw (@Rudawkurdish) May 23, 2025

پێشتر، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ روبیۆ؛ مەسرور بارزانی بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن گوت: "ئەم بۆچوونانەی دەیانبیستین لە بەغدا و ئەو لێدوانانەی دەدرێن، هیوادارم هەموویان لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بیریان لێ بکرێتەوە. تاوەکو نەرمیی زیاتر بنوێنن، زیاتر دەبینن کە ئەو هەوڵ و کۆششەی ئێمە دەیدەین لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدایە."
 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە