Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی پەرلەمانی بەریتانیا و چەند چەکدارێکی داعش

وێنەی پەرلەمانی بەریتانیا و چەند چەکدارێکی داعش

world

پەرلەمانی بەریتانیا بڕیار لەسەر بەشداری شەڕ دژی داعش دەدات

فازڵ هۆرامی

فازڵ هۆرامی

24-09-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فازڵ هۆرامی
فازڵ هۆرامی24-09-2014

بابەتی پەیوەندیدار

df
دۆکیۆمێنتاری18-10-2026

df

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت
کولتوور و ستایل30-09-2026

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

رووداو - بی بی سی

فڕۆكەكانی بەریتانیا پێدەچێت تا چەند رۆژێكی دیكە شەڕ دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە سووریا دەستپێبكەن. 

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەیڤید كامیرۆن دەڵێت، كە بەریتانیا ناتوانێت لە دەرەوەی ئەم شەڕە بووەستێت و تەنیا سەیر بكات، بەڵام بەپێی یاسای ئەو وڵاتە بۆ بڕیاری شەڕكردن، حكومەت پێویستی بە مۆڵەتی پەرلەمانە. لەبەر ئەوەی چاوەڕواندەكرێت دەیڤید كامیرۆن داوا لە پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی رۆژی هەینی كۆببێتەوە و مۆڵەتی بەشداریی لەو شەڕە دژی داعش بدات.

ئەگەر بێت و حكومەتی بەریتانیا ئەو مۆڵەتە وەربگرێت، ئەوا ئەو فڕۆكە جەنگیانەی بەریتانیا بە ناوی (تۆرنادۆ) كە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، دەتوانن لە شەممەوە بەشداریی لەو شەڕەدا بكەن. 

بەریتانیا لە شەڕی دژی داعش لە عێراق بەشداریكردووە و ئێستا خەریكە چەك رەوانەی كوردستان دەكات و راوێژكارە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە لە باشووری كوردستان خەریكی راهێنانن بە هێزی پێشمەرگە.
 
هاوینی ساڵی رابردوو دەیڤید كامیرۆن شكستی هێنا لە مۆڵەت وەرگرتن لە پەرلەمان، بۆ ئەوەی فڕۆكە بەریتانییەكان سوپای سووریا بۆردوومان بكەن.

دەیڤید كامیرۆن لەسەر گروپی داعش دەڵێت:"نەوتی هەیە، پارەی هەیە، ناوچەی كۆنترۆڵكراوی هەیە و چەكیشی هەیە و هیچ گومانێكم نییە لەوەی كە ئەم گروپە خەریكە پیلان دادەڕێژێت لە دژی ئەوروپا و شوێنەكانی دیكە. لەبەر ئەوە ئێمە ناتوانین لە دەرەوەی ئەم شەڕەوە بین."

بابەتی پەیوەندیدار

df
دۆکیۆمێنتاری18-10-2026

df

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت
کولتوور و ستایل30-09-2026

تۆمەتباری تەقەکردن لە ماڵی ریهانا دادگایی دەکرێت

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە