
هەواڵەکانی کامیز شەدادی
<p style="text-align: justify;">پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی مۆسكۆ. </p>
رۆژنامەڤانێكی خاوەن ئەزموونە، تەواو شارەزای مێژوو و كاروباری كوردانی كۆمارەكانی یەكێتی سۆڤیەتی هەڵوەشاوەیە. ڤیتییەكانی لەبارەی كوردانی رووسیا، ئازەربایجان ، ئەرمینیا و كازاخستان پڕ زانیارین.
رووماڵی كۆڕبەندی ئابووری سانپتەرسبۆرگی كردووە لە حوزەیرانی 2017، رووماڵی لووتكەی سۆچی كردووە لەنێوان پووتین و ئەردۆغان لەبارەی سووریا لە كانوونی دووەمی 2017، رووماڵی كۆبوونەوەكانی ئاستانای كردووە سەبارەت سووریا لە تشرینی دووەمی 2018. سەبارەت بە رووسیا و هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان پرسیاری لە سێرگی لاڤرۆڤ كردووە لە كانوونی دووەمی 2018. بەشداری كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەكات .
كامێز شەدادی چەندان ڤیتی و فیچەری لەسەر كوردانی رووسیا، ناوچەی كراسناداری رووسیا، ئازەربایجان و كازاخستان بەرهەمهێناون.
كامێز شەدادی ساڵی 1963 لە ناوچەی لاچین (كوردستانی سۆر) لە كۆماری ئازەربایجانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو لەدایكبووە.خوێندنی ناوەندی لە لاچین تەواوكردووە.ساڵی 1990 دیپلۆمی ئەندازیاری پێوانەسازی لە زانكۆی ئازەربایجان وەرگرتووە. خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.
لەساڵی 1990 دەستیكردووە بە كاركردن لە بواری راگەیاندن دا. سەرەتا لە رۆژنامەی (دەنگی كورد) كاری كردووە كە بە كوردی و ئازەری دەردەچوو. پەیامنێر و پێشكێشكاربووە لە رادیۆی ئارازی ئازەربایجان. لەساڵی 1995 چووەتە مۆسكۆ، لەوێ لە گۆڤاری (دۆستانی) رەوەندی كوردانی سۆڤیەتی جاران و ئاژانسی MHA كاری كردووە.دوای ئەوە لە (دەنگی رووسیا) و (سپرووتنیك كوردستان) پەیامنێری و پێشكێشكاری و وەرگێڕانی رووسی – كوردی كردووە.
زمانەكانی : كوردی، ئازەری، رووسی و توركی بە باشی دەزانێت .












