

هەواڵەکانی لیلیا میراوتسا
<p style="text-align: justify;">لیلیا ساڵی 1992 لە شاری چێرکاسی وڵاتی ئۆکراینا لەدایکبووە و دەرچووی بەشی یاسایە لە زانکۆی بۆغدانا خمێلنیتسکۆهۆی شاری چێرکاسی ئۆکراینا.</p>
لیلیا میراوتسا پەیامنێرە ئۆکراینییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کێیە؟
لیلیا ساڵی 1992 لە شاری چێرکاسی وڵاتی ئۆکراینا لەدایکبووە و دەرچووی بەشی یاسایە لە زانکۆی بۆغدانا خمێلنیتسکۆهۆی شاری چێرکاسی ئۆکراینا.
هاوژینەکەی خەڵکی شاری هەولێری باشووری کوردستانە و بەمەبەستی خوێندن رووی لە ئۆکراینا کردووە، ئەوەش دەستپێکێک بووە بۆ یەکدی ناسینیان.
لیلیا میراوتسا لە ئۆکراینا 6 ساڵ پارێزەری کردووە، دواتر بەهۆی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و گەڕانەوەی هاوژینەکەی بۆ کوردستان لە ساڵی 2019 هاتووەتە هەولێر.
پەیوەندیی لیلیا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دەگەڕێتەوە بۆ گەرمەی شەڕی ئۆکراینا و رووسیا، کاتێک ساڵی 2021 بەهۆی شەڕ، نەیتوانی بۆ سەردان بگەڕێتەوە ئۆکراینا و ئاگاداری دۆخی بنەماڵەکەی نەبوو.
لیلیا لە ساڵی 2023وە بووەتە پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو. حەز و خولیایەکی بێ وێنەی بۆ فێربوونی زمانی کوردی و ئاشنایەتی بە کوردستان هەیە.
زۆر بەڕژدی هەوڵدەدات زمانی کوردی بە نووسین و خوێندنەوە فێربێت و بە روانگەیەکی ئۆکراینی بەڵام بەزمانی کوردییەوە، هەواڵی پڕزانیاری، نوێ و سەرنجڕاکێش بگەیێنێتە بینەر، بیسەر و خوێنەرانی تۆڕی میدیایی رووداو.














