Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گەشتیارانی نێوخۆیی و بیانی سەردانی بازاڕی شەوانەی ئیمپایەر دەکەن

لیلیا میراوتسا

لیلیا میراوتسا

19-03-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا19-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بازاڕێکی شەوانە لە پرۆژەی ئیمپایەری هەولێر کراوەتەوە. دەیان کۆمپانیا و خواردنگە لە بازاڕەکەدا  بەرهەمی جۆراوجۆر پێشکێش دەکەن.
 
سارا لەگەڵ هاوکارەکانی چادرێکیان بە نەریتی کوردی دروستکردووە، ئەو بەرهەمانەی بە دەست و پەنجەی خۆیان نەخشاندوویانە، لەوێ ساخی دەکەنەوە.
 
سارا  سوارە، لەبارەی ماوەی کارکردنی باس لەوە دەکات، "من 8 ساڵە ئەم کارە دەکەم، لە زۆربەی شوێنەکانی هەولێر بەشداریم کردووە، بەتایبەت لە شوێنە گەشتیارییەکان، لە شوێنی تایبەت، بەڵام ئەوەی کە زۆر زۆر سوور بووم لەسەر ئەوەی بەشداری لە ئیمپایەر بکەم، ئەوە بوو کە شوێنەکی جوانی هەیە، شوێنێکە زۆربەی خەڵک دەتوانن سەردانی بکەن. تاکە شوێنیش بوو کە چالاکیم  تێیدا نەکردووە، پێمان خۆش بوو بەشداری بکەین. بەڵام ئەوەی کە زۆر گرنگتر بوو بەرێوەبەرانی ئیمپایەر زۆر هاوکار و یارمەتیدەربوون."
 
مارینا و دایکی لە ئەمریکاوە بە سەردان هاتوونەتە کوردستان، لەو دوورە وڵاتەوە هاتوون تامی دۆڵمەی پیرە هەولێر بکەن.
 
میرنا ئاشاکا، گەشتیاری  ئەمریکییە و لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە دەڵێت، "من حەزم لەم فێستیڤاڵەیە، حەزم لەم بۆنەیە، حەزم لەو خەڵکەیە. هەولێر چەند جوانە، زۆر پێمخۆشە  کە خواردنی جۆراوجۆر لێرە هەیە، خواردنی رەسەن  هەیە لە هەموو کولتوورەکان."
 
ئەو گەشتیارە دەڵێت، "حەزم لە خواردنی کوردییە، خەڵکی کوردستانم خۆشدەوێت، جلوبەرگیان و هەموو شتێک لە کوردستان."
 
مانگی رەمەزان مانگی بووژانەوەی گەشتیاری و فێستیڤاڵی شەوانەیە.
 
عەدنان سەلام، سەردانیکەرە و دەڵێت، "جاری دووەمە دێینە ئێرە، شەوانی رەمەزان زۆر خۆشە، چەند شەو جارێک بۆ شوێنێک دەچین، زۆر خۆشە، سوپاس بۆ خودا." 
 
لاوین لوقمان، یەکێکی دیکەیە لە سەردانیکەران و باس لەوە دەکات،  "فێستیڤاڵی لەم شێوەیە بەڕاستی زۆر پێویستە، چونکە وڵاتی ئێمە زیاتر گەنجن، گەنجانیش پێویستیان بەو شوێنانەیە، حەز دەکەن لەو شوێنانە بن، پێویستە لە زۆر شوێنی دیکەی جیا جیای هەولێر هەبێت و ساڵانە بەردەوام بکرێتەوە نەک تەنیا لە مانگی رەمەزان دا."
 
بازاڕی شەوانی ئیمپایەر رۆژانە لە کاژێر 8ـی ئێوارە تاوەکو کاژێر دووی بەرەبەیان کراوەیە و تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوامدەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە