رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە چین دەریدەخات، چەند زووتر واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان بهێندرێت، مەترسییەکانی کەمتر دەبنەوە و کەسەکە باشتر فریای خۆی دەکەوێت.
توێژەرانی زانکۆی جێجانگ لە چین بۆماوەی 25 ساڵ چاودێریی 32 هەزار کەسیان کرد و بۆیان دەرکەوت، ئەوانەی زوو وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و لەبیرچوونەوە کەم بووەتەوە، بەراورد بەوانەی ماوەیەکی زۆر لە ژیانیاندا جگەرەکێش بوون.
هوی چێن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، دوای حەوت ساڵ لە وازهێنانیان ئینجا جەستەیان بە تەواوی پاک بووەتەوە و گەیشتوونەتە ئاستی کەسێک کە جگەرەی نەکێشابێت.
پسپۆڕان کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە کەسەکە (سووڕی خوێنی باشتر دەبێت، دۆخی تەندروستیی دڵی باشتر دەبێت) ئەمەش خوێنی زیاتر و پاکتر بە مێشک دەدات.
کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان دوای 1 خولەک
* رێخۆشکردن بۆ بەشێرپەنجەبوونی خانەکان
* ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت و کۆکە دەستپێدەکات
* بکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم لەنێودەچن و بۆنی ناو دەم ناخۆش دەبێت
* چینێکی تەنکی زەرد لەسەر ددانەکان دەنیشێت
* لێو، پووک و قوڕگ وشک دەبن
* 14 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* 11 خولەک لە ژیانت کەم دەبێتەوە
* چڵم دروستدەبێت
کاریگەرییەکانی نێرگەلەکێشان دوای 1 خولەک
* پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە
* 10٪ ئەگەری گیرانی لوولەکانی خوێن زیاددەکات
* 210 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* وکشبوونی نێوپۆشی لووت و دەم
* کوشنی بەکتریاکانی نێو دەم
* سەرسووڕان و گێژبوون
* پووکانەوەی هێلکۆکەی خانمان زیاد دەکات
* 5٪ ئەگەری نەزۆکبوون زیاددەکات
* سیکڵدانۆچکەکانی هەوای سییەکان لاواز دەکات
* هەناسەدان ئاسایی نامێنێتەوە
* هەندێکجار بینین لێڵ دەبێت
* هۆرمۆنی ترس و دڵەڕاوکی زیاد دەکات
* لێدانی دڵ خێرا دەبێت
.png&w=3840&q=75)


