رووداو- تەندروستی
ژمارەیەک لە پزیشکانی گەنج لە بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و دەڵێن ماوەی چوار مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و مووچەکانیشمان زۆر کەمە.
دکتۆر عەبدوڵڵا عەلی یەکێک لە پزیشکە ناڕازییەکان و دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ناڕەزایەتییە بەردەوام دەبێت تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن."
دکتۆر عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەدەکات پێمان گوتراوە کە بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێین نەک هەمیشەیی، بەهۆی دانەمەزراندنمانەوە پەنامان بۆ کاری دیکە بردووە ماوەیەک کاری فرۆشتنی کەرەستەی جوانکاریم دەکرد و هاوڕێم هەیە پزیشکە و کاری دیلیڤەری دەکات.
دکتۆر عەبدوڵڵا عەلی ئاشکرای کرد، دوورکەوتنەوەیان لە کارەکەیان کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی پیشەییان هەبووە، وامان لێهاتووە پزیشکیمان بیرچووەتەوە، چونکە دوو ساڵە لە ماڵەوەین، لەکاتێکدا پێویستە پزیشک دوای شەش مانگ لە دەرچوونی کاری پزیشکی بکات.


.png&w=3840&q=75)
