رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی 400 منداڵ لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوون. لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانیان کردووە.
دهۆک؛ 32 رووداوی هاتووچۆ و 41 گەستنی سەگ
رۆژی دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2026، مەتین جەمیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەر چوار رۆژی جەژندا 7250 کەس سەردانی دەزگا تەندروستییەکانیان کردووە.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی دهۆک سەردانەکان بەم شێوەیە بوون:
-سەردانی راوێژکاری: 565 کەس.
-نەخۆشی خەوێندراو: 315 کەس.
-نەشتەرگەری و فریاگوزاری: 30 نەشتەرگەری و 210 دۆخی پلاتین و جبس.
-32 رووداوی هاتووچۆ و 45 بەربوونەوە.
-گەستنی سەگ: 41 دەرزیی دژە گازلێدانی سەگ.
-لەدایکبوون: 84 منداڵ (40 کوڕ و 44 کچ).
بە گوتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک، تیمەکانی چاودێری 37 سەردانیان بۆ نێو بازاڕ کردووە و 4 شوێن سزادراون.
هەولێر؛ لە دایکبوونی زیاتر لە 200 منداڵ و دابینکردنی 584 بوتڵ خوێن
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامارەکانی کەرتی تەندروستیی لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە 3004 کەس تەنیا سەردانی هەردوو فریاکەوتنی رۆژئاوا و رزگارییان کردووە.
سەرەکیترین ئامارەکانی هەولێر:
-لەدایکبوون: 227 منداڵ (97 بە سروشتی و 132 بە نەشتەرگەری).
-نەشتەرگەری: 195 نەشتەرگەری کراون.
-خوێن: 584 بوتڵ خوێن بۆ نەخۆشەکان دابینکراوە.
-217 رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون کە 137رووداوی هاتووچۆ و ماتۆڕسکیل بوون و 134 بەربوونەوە بوون.
-11 گەستنی سەگ و 17 پێوەدانی مار و دووپشک.
-هاتووچۆ: 4 رووداوی هاتووچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە تۆمارکراون کە تەنیا یەک برینداریان لێکەوتووەتەوە.
سلێمانی؛ نزیکەی 600 نەشتەرگەری و 17 هەزار پشکنین
سامان لەتیف، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە رۆژانی جەژندا 6873 نەخۆش سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە و 1250 نەخۆش خەوێندراون.
لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی:
-سەردانیکردن: 4515 نەخۆش.
-نەشتەرگەری: 449 نەشتەرگەریی فریاکەوتنی کتوپڕ و 76 نەشتەرگەریی دیکە.
-پشکنین: 17487 پشکنینی تاقیگەیی، 1493 تیشک گیراوە و 672 سۆنەر کراون.
-چارەسەرە تایبەتەکان: 129 شوشتنی گورچیلە و 7 قەستەرە.
بە گوتەی سامان لەتیف، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی 72 منداڵ لەدایکبوون (49 سروشتی و 23 نەشتەرگەری).
هەڵەبجە؛ 400 نەخۆش سەردانی فریاکەوتنیان کردووە
بەپێی زانیارییەکانی سورچکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی دیوانی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ رووداو، رەوشی تەندروستی لەو پارێزگایە جێگیر بووە.
هەڵەبجە لە چوار رۆژی جەژندا:
-لەدایکبوون: 18 منداڵ (14 کوڕ و 4 کچ). 13یان بە سرووشتی و 5یان بە نەشتەرگەری بوون.
-فریاکەوتنی فێرکاریی هەڵەبجە: 400 نەخۆش سەردانیان کردووە و خزمەتگوزارییان پێشکێشکراوە.
-سەنتەری شوشتنی گورچیلە: 32 نەخۆش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
-27ـی ئایاری 2026، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو.

