رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە باڵەخانەیەکی کارگێڕیی فڕۆکەخانەیی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "مێهر"ی ئێرانی، ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی کارگێڕیی سەر بە گومرگی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی کەوتووەتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری سەرەکیی ئاگرەکە و قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان رانەگەیێندراوە.
میدیای ئێران لەمبارەیەوە گوتی: "تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکە ئامادەن و هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەردەوامە."
